بابه‌ت: < لام وایه بۆ هه‌میشه ڕۆیشتی! >
< لام وایه بۆ هه‌میشه ڕۆیشتی! >
له‌خه‌وما
پێت وتم:
سه‌ر
كه لهكامڵ بوونت
سوڕما،
ئه‌مڕۆیشی
له‌گه‌ڵ بێ،
جگه له‌تۆ
ئه‌م دڵه‌ی من
كه‌س نه‌بووه پشتی،
نه‌وه‌ستای
حاڵیت بكه‌م و
هه‌مێزت
له بارگهتدا،
لام وایه
بۆ هه‌میشه ڕۆیشتی!
ئه‌زانم وێڵی
به‌دوای به‌خته‌وه‌ری،
ناته‌وێ داوت
بكه‌وێته
داوی ئه‌وانه‌ی
بۆ ئه‌به‌دییه‌ت دابین و
به‌ئه‌مه‌ك نابن
گومانی خراپ
له‌باره‌مه‌وه
له‌سه‌رت ده‌ركه،
مه‌پرسه له ڕابردووم،
ئێستا‌و ئاینده‌شم،
خراپ و باش
بۆیه‌ك نابن.
شیعری: سه‌رهه‌نگ موحسین
ب 27\04\2011، مه‌سقه‌ت.
__________________
بڵاو بۆتەوە لە:
https://www.facebook.com/photo.php?fbid … amp;type=1