بابه‌ت: كومه له نوكته يه ك
حاجییه‌کی قۆشمه‌ی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت، پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت خوا قبوڵی نه‌کات؟
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كابرایه‌ك دوعا ئه‌کات و ئه‌ڵێ خوایه گیان پاره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده زۆرم بخه‌یته به‌رده‌ست که خۆشم بێزارببم له بژاردنیان.. خوا دوعاکه‌ی قبوڵ ئه‌کات و ئه‌یکات به مۆزه‌فی بانقێ
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
مه‌لایه‌ک هه‌ر زۆر به جدی له کاتی خوتبه‌یا هاوارئه‌کات و ئه‌ڵێ:
ڕاسته ئه‌مریکا کۆمپیوته‌ری دروستکرد، به‌ڵام خوای گه‌وره ڤایرۆسی بۆ نازڵ کرد
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
كچێك ده‌چێته لای مه‌لاو ده‌ڵێت مامۆستا من هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر ئاوێنه‌دا به‌خۆم ده‌ڵێم زۆر جوانم ..ئایا تاوان ده‌كه‌م؟مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت نا كچه‌كه‌م درۆ ده‌كه‌یت
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
هاندەرێكی سەرسەختی بەڕازیل, دوای ئەوەی بڕازیل یارییەكەی (0 – 1) بە ئۆرگوای دۆڕاندبوو، دووبارە سەیری یارییەكەی كردبووەوە، باوكی پێی وت كوڕم ئەو یارییە دووبارەیە ئەی بڕازیل نەیدۆڕاند؟ ئەویش وتی باوكە بڕازیل دووبارە و مووبارە نازانێت، كێ ناڵێ ئێستا گۆڵی بەرانبەر ناكەن.
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
له ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که کۆبوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که بدات. له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته ئاوه‌که‌وه و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه ده‌ره‌وه. ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بێنه قسه، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم:
یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه کێ بوو که پاڵی پێوه نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه ئه‌که‌م که ڕزگاری کردم
&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&
دوورگه- كابرایه‌ك به‌په‌له ده‌چێته لای مروورێك و پێی ده‌ڵێ: (كاكی مروور ئه‌وه لێره چ ده‌كه‌ی، له كۆڵانی ئه‌ودیو ده‌عمێك بووه)..مروورهكهش پێی ده‌ڵێ: (به‌ڕاسته؟ چی و چی ده‌عمیان كردووه؟) كابراش ده‌ڵێ: (وه‌ڵا كه‌ریم كابانێك له مهرزییهكی داوه). مروورهكهش ده‌ڵێ: (جا توخوا ئه‌مه ده‌عمه یان كۆنسێرته؟!!!).
&&&&&&&&&&&&&88888888888888888888888888888888