بابهت: تۆ ئەتەوێ بەجێم بێڵی ؟
[imgl]http://a6.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos- … 0463_n.jpg[/imgl]
تۆ ئەتەوێ بەجێم بێڵی ؟
تۆ ئەتەوێ بەجێم بێڵی و
خۆت بدەیتە دەستی قەدەر
بەمن ئەڵێی زۆر دڵنیابە
تۆم بیرناچێ لە ڕێی سەفەر
... ...
تۆ ئەتەوێ سەفەرکەییت و
منیش خەمت نەگرمە خۆ
وائەزانی من ئەتوانم
هەموو شەوێ نەگریم بۆ تۆ !
من ناتوانم بەڵێن بدەم
مەرگی ئەشقت لە ئەستۆ کەم
کێ ئەزانێ وەکو جاران
من ئەتوانم ڕوو لە تۆ کەم
نەخێر گیانە من ئەزانم
گریە و ناڵەم بێ هۆ نیە
خۆم ئەزانم سۆز و وەفای
هیچ مرۆڤێ وەک تۆ نیە
ئەگەر دەڕۆی ڕێگام بدە
بۆ دوایین جار دەستت بگرم
وەسیەت ئەکەم منت بیر چێ
چونکە دڵنیام دوای تۆ ئەمرم
بە یادی جاران پێشکەشە بە (........)
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ