1

بابه‌ت: شـــه‌وبێـداری

[size=16]دوو به‌تڵی شه‌و ڕاشکاوه‌
بنوو، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه‌، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که‌ ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم، نانووم
* * *
تۆ خه‌و سووکی
سروشت گرژه‌و هه‌ناسه‌ سوار :
زۆر ده‌ترسم که‌ گڤه‌ی با
ورشه‌ی داران
گرمه‌ی هه‌ورو ڕێژنه‌ی باران
خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵتسێنن
ورده‌ ئه‌ڵقه‌ی خه‌ونه‌کانت
له‌ یه‌کتری بترازێنن
بنوو ، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه‌، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که‌ ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم ، نانووم[/size]

abdulla pashew

.

.

.
[size=24]facebook[/size]