بابه‌ت: به‌هۆی فیسبووكهوه بۆی ده‌ركه‌وت ده‌زگیرانه‌كه‌ی دزه
به‌هۆی فیسبووكهوه بۆی ده‌ركه‌وت ده‌زگیرانه‌كه‌ی دزه
ئافرتێك له ویلایه‌تی (فیرمونت)ی ئه‌مریكی وێنه‌ی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی فیسبووك بڵاوكرده‌وه، كه‌چی ئه‌و وێنه‌یه بووه‌هۆی گرتنی ده‌زگیرانه‌كه‌ی و به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ی به‌ڕێكرد.
(ئامبر ئین)، ده‌ڵێت"هاوڕێ و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئێستای له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان مستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی به‌دیاری داوه‌تی وه‌ك سمبولێك بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌رامبه‌ری، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه ئه‌و مستیله‌یه‌ی دزی بێت." بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ كه‌س په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه كرد تا پێیان ڕاگه‌یه‌نن مستیلهیهكیان له لاپه‌ڕه‌كه‌ی (ئامبر) له‌سه‌ر فیسبوك بینیوه له دوكانێكی زه‌رنگه‌ری دیارنه‌ماوه.
به‌م هۆیه‌شه‌وه پۆلیس په‌یوه‌ندی به ئامبرهوه كرد و شوێنی (ریان جافریس)ی ته‌مه‌ن 25 ساڵیان دۆزییه‌وه كه ده‌زگیرانێتی ده‌ستگیریان كرد، ده‌زگیرانه‌كه‌ی، وتی:"چوار هه‌زار دۆلاری پێنه‌بوو تا بیدات به‌و مستیله‌یه، ناچاربوو بیدزێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتێكی گهوجانهبوو."
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم