بابهت: کارگەیەکی دروستکردنی فڕۆکە لە هەولێر دادەنرێت
[center]
بڕیارە ئەمساڵ کۆمپانیای ZEN AIRی ئەمریکی کە فڕۆکەی جۆری Stol 701 دروستدەکات، کارگەیەک بەسەرپەرشتی نەریمانی فڕۆکەوان لە هەولێر بکاتەوە.
نەریمان ئەنوەر ساڵح ناسراو بە (نەریمان فڕۆکەوان)، ئەو گەنجەی شاری هەولێر کە یەکەمین فڕۆکەی بە سەرکەوتوویی دروستکرد و فڕاند، مانگی رابردوو لەلایەن کۆمپانیای ZEN AIR داوەتی فەرەنسا کرا. دوای سێ رۆژ گفتوگۆ، کۆمپانیاکە گرێبەستێکی لەگەڵ نەریمان ئیمزاکرد ، بۆ کردنەوەی لقێکی ئەو کارگەیە لە هەولێر .
نەریمان لە لێدوانێکدا بە (رووداو)ی راگەیاند: ئەو داوەتنامەیەی کۆمپانیای ZEN AIRی ئەمریکی لە لقی فەرەنساوە بۆ من هات، دوای ئەوەبوو کە بە سەرکەوتنی پڕۆژەکەی منیان زانی کە دروستکردنی یەکەم فڕۆکەبوو لە کوردستان، لەجۆری هەمان ئەو فڕۆکەیەی کە ئەو کۆمپانیایە بە سەدان کارمەندی لێهاتوو و شارەزا دروستیدەکات، بۆیە پەیوەندییان پێوەکردم تاوەکو لقێکی کۆمپانیاکە لە هەولێر بکەمەوە. نەریمان ئەنوەر کە لە فەرەنساوە بە تەلەفۆن بۆ (رووداو) دەدوا، گوتیشی: کە گرێبەستێکی لەگەڵ ZEN AIR مۆرکردووە، خۆیشی پێشتر لە کوردستان مۆڵەتی دروستکردنی کارگەی دروستکردنی فڕۆکەی وەرگرتووەو زەویشی بۆ ئەو مەبەستە لە هەولێر وەرگرتووە.
ئەوەشی راگەیاند: کە کۆمپانیایZEN AIRخۆی و هاوکارەکانی هەولێری دەخاتە خولێکی یەک مانگەوە تاوەکو زیاتر بە تەکنیک و شێوازەکانی دروستکردنی ئەو فڕۆکەیە ئاشنابن کە ئەو کۆمپانیایە دروستیدەکات. گوتیشی : ئەمساڵ 2012 لقی ئەو کۆمپانیایە لە هەولێر دەکرێتەوە.
zagrostv
[/center]