بابه‌ت: له كۆتاییی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌موو ئه‌ورووپا ده‌بێته موسڵمان
یه‌دیعوت ئه‌حره‌نووت:
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئهحرەنووت"ی ئیسرائیلی له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆیدا بابه‌تێكی به ناونیشانی (داهاتووی ئیسلام له ئه‌ورووپا) بڵاو كردۆته‌وه، تێدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر ڕوواڵه‌ت و حاڵه‌ته ئیسلامییه‌كان له ئه‌ورووپا به‌م شێوه به‌رچاوه هه‌ڵبكشێت، ئه‌وه گومان له‌وه‌دا نییه كه له كۆتاییی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ئیسلام ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ورووپادا.
شایه‌نی باسه له وتاره‌كه‌دا ئاماژه به دیارده‌ی گه‌شه‌كردنی ئیسلام ده‌دات له شار و ناوچه‌كانی ئه‌ورووپادا، بۆ نموونه به‌لجیكا و به‌تایبه‌ت هه‌ردوو شاری برۆكسل و ئهنتویرب؛ هه‌روه‌ها شانشینیی یه‌كگرتوو و هۆڵه‌ندا جگە لە وڵاتانی تری ئه‌ورووپی.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئیسلام له هه‌موو ئاینیه‌كانی تر پڕچالاكیتر و ئه‌كتیڤتره. هه‌روه‌ك له‌ژێر سایه‌ی زۆری مزگه‌وته‌كان له ئه‌ورووپادا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م دیارده ئیسلامییه به‌ره‌و پێشتر ده‌چێت و په‌ره ده‌سه‌نێت.
ده‌نگی ئیسلام
[/center]