بابهت: *پاڵەوانی تۆپی سەبەتەی جیهان و نمایشکارێک دەچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە*
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ گواستویانەتەوە، کە پاڵەوانی تۆپی سەبەتەی جیهان “مایکل جۆردەن” لەگەڵ کچە نمایشکاری هاورێی “ئیڤێت برێتۆ” ئاهەنگی نیشانکردنیان سازکردووەو دەچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
گۆڤاری بیبۆڵ بڵاویکردۆتەوە “ئەستێرە و پاڵەوانی پێشووی تۆپی سەبەتەی جیهان “مایکل جۆردەن” / تەمەن ٤١ ساڵ / لەگەڵ کچە نمایشکاری هاورێی “ئیڤێت برێتۆ” ئاهەنگی نیشانکردنیان سازکردووەو بەم نێزیکانە دەچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە”.
هاوکات کەسێکی نێزیک لە جۆردەن هەواڵەکەی پشت راستکردۆتەوەو گوتوویەتی “بەم نێزیکانە ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بەرێوە دەچێت”.
سەرچاوەکان بوونی پەیوەندی نێوان جۆردەن و برێتۆ بۆ ٣ ساڵی رابردوو دەگەرێننەوە.
(کوردمیلۆدی)[/center]