بابهت: * پڕ داهاتترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠١١ *
[size=16][center]
سینەماکانی جیهان بە پێشاندانی چەندین فیلمی سینەمایی نوێ سەرقاڵ بوون کە زۆرینەیان جەماوەرێکی بەرچاویان هەبوو، هاوکات داهاتی فیلمەکانیش بەردەوام لە هەڵکشاندایە هەر بۆیە (کوردمیلۆدی) ریزبەندی پڕ داهاتترین ١٠ فیلمی ٢٠١١ بڵاودەکاتەوە.
یەکەم: دوا بەشی زنجیرە فیلمی “هاری پۆتەر” بەناوی Harry Potter and the Deathly Hallows Part 2 کە توانی ٣٨١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی کۆ بکاتەوە.
دووەم: بەشی سێیەمی فیلمی Transformers: Dark of the Moon کە توانی ٣٥٢ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی کۆبکاتەوە.
سێیەم: فیلمی The Twilight Saga: Breaking Dawn Part 1 توانی ٢٦٨ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی کۆ بکاتەوە.
چوارەم: بەشی دووەمی فیلمی The Hangover بەکۆکردنەوەی ٢٥٤ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی لە ریزبەندی چوارەمی لیستەکەدایە.
پێنجەم: فیلمی سینەمایی Pirates of the Caribbean: On Stranger Tides بە کۆکردنەوەی ٢٤١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی لە ریزبەندی پێنجەمدایە.
شەشەم: فیلمی سینەمایی Fast Five بەکۆکردنەوەی ٢١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکایی لە ریزبەندی شەشەمدایە.
حەوتەم: بەشی دووەمی فیلمی Cars توانیویەتی ١٩١ ملیۆن دۆلار کۆ بکاتەوە.
هەشتەم: فیلمی Thor بە کۆکردنەوەی ١٨١ ملیۆن دۆلار لە ریزبەندی هەشتەمدایە.
نۆیەم: فیلمی Rise of the Planet of the Apes لە ساڵی رابردوو ١٧٧ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە.
دەیەم: فیلمی Captain America: The First Avenger بە کۆکردنەوەی ١٧٦ کۆتا ریزبەندی لیستی پڕ داهاتترین فیلمەکانی ساڵی رابردووە.[/center]
(کوردمیلۆدی)[/size]