بابه‌ت: به‌ڕێوه‌به‌ری (ئه‌پڵ) پاداشتێك وه‌رده‌گرێت بڕكه‌ی 378 ملیۆن دۆلاره
به‌ڕێوه‌به‌ری (ئه‌پڵ) پاداشتێك وه‌رده‌گرێت بڕكه‌ی 378 ملیۆن دۆلاره
كۆمپانیای (ئه‌پڵ)ی ئه‌مریكی بۆ درووستكردنی كۆمپیوته‌ر، پاداشتێكی بۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه (تیم كوك) دیاریكرد كه بڕه‌كه‌ی 378 ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و كۆمپانیایه ڕایگه‌یاندووه كه پاداشتی كوك بۆ ساڵی 2011 ده‌گاته 378 ملیۆن دۆلار كه بریتیه له بڕێك له پشكه‌كانی كۆمپانیا كه بڕه‌كه‌ی 376.2 ملیۆن دۆلاره دوای پێنج ساڵی كه وه‌ریده‌گرێت، له‌كاتێكدا موچه‌ی ساڵی پێشوو ته‌نها 900 هه‌زار دۆلار بووه.
له‌هه‌مانكاتدا كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند كه كوك چه‌ند پشكێك به‌ستراو به بڕی ملیۆنیك دۆلار له مانگی ئۆگستۆس وه‌رده‌گرێت.
به‌پی هه‌واڵه‌كه‌ی ئهلئهنبائی كویتی، ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ئه‌پڵ كه (ئارت لافینسون) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌م پاداشته‌یان پێشكه‌ش به كوك كرد له‌پای ئه‌وه‌ی كه به‌دوای كاری نوێ‌دا نه‌گه‌ڕاوه‌و كۆمپانیاكه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم