1

بابه‌ت: قه‌ڵه‌مێك و لاستيكێك له‌سه‌رمێزێك به‌يه‌ك گه‌يشتن ..

قه‌ڵه‌مێك و لاستيكێك له‌سه‌رمێزێك به‌يه‌ك گه‌يشتن ..
لاستيك : هاوڕێم چۆنى ؟
قه‌ڵه‌م : من هاوڕێت نيم ؟
...لاستيك : بۆچى ؟
قه‌ڵه‌م : چونكە ڕقم لێته‌ !
لاستيك : بۆڕقت لێمة ؟
قه‌ڵه‌م : چونكە ئه‌وه‌ى من ده‌ينوسم ده‌يسڕيته‌وه‌ !
لاستيك : من ته‌نها ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بێت ده‌يسڕمه‌وه‌ !
قه‌ڵه‌م : جا تۆ حه‌قت چى يه‌ ؟
لاستيك : چۆن ، ئه‌وه‌ كارى منه‌ !
قه‌ڵه‌م : جا توخوا ئه‌وه‌ كارە ؟!
لاستيك : ئه‌ره‌وەڵڵا كارێكى زۆر چاكه‌ !
قه‌ڵه‌م : نا تۆ هه‌ڵه‌يت و لةخۆباييت ..

قه‌ڵه‌م بۆ تۆزێك سه‌رى داخست و پاشان سه‌رى هه‌ڵبڕى ، له‌وه‌ ده‌چێت قسەكانى لاستيكى بەعه‌قڵدا چووبێت ، ووتى : ڕاست ده‌كەى !
لاستيك : ئێستاش ڕقت لێمه‌ ؟
قه‌ڵه‌م : نا ! ڕقم لەوه‌نيە هه‌ڵه‌كانم بسڕيته‌وه‌ !
لاستيك : ده‌ى منيش رِاست ناسڕمه‌وه‌ !
قه‌ڵه‌م : ئه‌بينم به‌رده‌وام بچوك ده‌بيته‌وه‌ !
لاستيك: چار نيه‌ ، قوربانى ئه‌ده‌م به‌به‌شێك لەجه‌سته‌م بۆ سڕينه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان !
قه‌ڵه‌ميش بەخەمبارىيه‌وه‌ ووتى : منيش هه‌ست ده‌كه‌م به‌رده‌وام بچوك ده‌بمه‌وه‌ .
لاستيك دڵى دايه‌وه‌و ووتى : ناتوانين سوود به‌ خه‌ڵكى بگه‌يه‌نين ، هه‌تا قوربانى نه‌ده‌ين.



http://www.kurdupload.com/images/fuXEuYKM1326454522/30662968_100002118894775_501562_1838148654_n.jpg

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

2

وه‌ڵام: قه‌ڵه‌مێك و لاستيكێك له‌سه‌رمێزێك به‌يه‌ك گه‌يشتن ..

بابه‌تێکی جوان و واتاداره‌

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: قه‌ڵه‌مێك و لاستيكێك له‌سه‌رمێزێك به‌يه‌ك گه‌يشتن ..

smile پر واتایه

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]