بابه‌ت: سبه‌ی شه‌ممه له یاری لوتكه " زاخۆ × هه‌ولێر " چه‌ند ڕۆنكردنهوهیهك
سبه‌ی شه‌ممه كاتژمێر " 2:30 " به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له یاریه‌كی دواخراوی خولی یانه نایابه‌كانی عێراق یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات ، یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی چواره‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی " 21 " خاڵ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ( قوه‌ی جه‌ویه ، دهۆك ، ته‌ڵه‌به ) یه‌كسان ده‌كات كه هه‌ریه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی " 24 " خاڵ پله‌كانی یه‌كه‌م تا سێ یه‌میان گرتووه ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی دواخراوی ده‌مینێت دژی یانه‌ی مه‌سافی باشوور له یاریگای هه‌ولێر .
ئه‌مه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه یاریزانی به‌رگری ( ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ) به‌هۆی كارتی سووره‌وه یاری ناكات ، یاریزان ( حسێن عبدالواحید ) دوو كارتی زه‌ردی هه‌یه ، هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( لوئه‌ی سه‌ڵاح ، ئه‌وس ئیبراهیم ، نه‌بیل سه‌باح ، ئه‌حمه‌د ئه‌یاد ) پێكانیان هه‌یه به‌ڵام ڕه‌نگه یاریزان ( لوئه‌ی سه‌لاح و نه‌بیل سه‌باح ) له یارییه‌كه به‌ژداری بكه‌ن چونكه پێكانه‌كانیان سووكه .
جێگای باسه هێشتان ڕاهێنه‌ری گۆڵچیان نه‌هاتووه و به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه گۆڵچیه‌كان خۆیان مه‌شقی ڕۆژانه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ســه‌رچاوه ( www.SarhangMuhsin.ciom ) .
ئا / ئاسۆ یاسیــن .