بابه‌ت: < ده‌بێ چاوانی سه‌وزت هه‌بێ >
ده‌بێ چاوانی سه‌وزت هه‌بێ
هه‌موو ڕۆژێك بۆ پۆسته‌خانه ده‌چووم،هه‌موو ده‌یانناسیم و ده‌یانزانی چاوه‌ڕێی نامه‌ی تۆم، هه‌ربۆیه وه‌ختێك چاویان پێم ده‌كه‌وت وازیان له كار ده‌هێناو ده‌یانوت: به‌داخه‌وه نامه‌كه‌ت هێشتا نه‌گه‌یشتووه.
ورده ورده شتێك كه نه‌ده‌بوو ڕووبدا، ڕوویدا. له پۆسته‌خانه‌كه ناسرای. ئێستا چه‌ند مانگیكه ناچمه پۆسته‌خانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌چییه‌كان له‌دووره‌وه عاشقت بوونه و دڵنیام گه‌ر نامه‌یه‌كیش بنێری به‌ده‌ستی من ناگات. ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێ دێنه ماڵم له‌شێوه‌و ڕووخساری تۆ ده‌پرسن و پێداگری ئه‌وه ده‌كه‌ن باسی تۆیان بۆ بكه‌م، حه‌زده‌كه‌ن هه‌موو ڕۆژێ شتێكی تازه له‌باره‌ی تۆوه بزانن، به‌ڵام ئیتر. . ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌باره‌ی تۆوه وتم و شتێك نه‌ماوه بوترێ.
وێڕای ئه‌مه‌ش، تا ئه‌وان خه‌ونه‌كانیان له ده‌ست نه‌ده‌ن، به‌درۆوه له‌باره‌ی تۆوه ده‌دوێم و ئیتر له قسه‌كانی مندا ڕه‌نگی چاوی تۆش گۆڕاوه، ناوت گۆڕاوه، باڵات به‌رزتر بووه. چونكه لةميزه بێچاره‌ت كردووم. ئێستا ده‌بێ تۆ ئه‌وه بیت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ.
نه‌فره‌تی! ئێستا ده‌بێ تۆ بگۆڕێی. ده‌بێ دووچاوی سه‌وزت هه‌بێ.
ڕه‌سوڵ یۆنان
له فارسییه‌وه: جه‌ببار سابیر
_________________________________
[size=8]كۆدی هـ : 3-26- 14- 10-14-10.[/size]