بابهت: رۆڵە خەیاڵت لە کوێیە ؟!
[center]
رۆڵە خەیاڵت لە کوێیە؟!
تۆ هەر بەناو خوێندکاریت و ..
پەڕاو و پێنووست پێیە!
رۆڵە ئەترسم دەرنەچی!
چۆن خەیاڵ لێت بێزار نابێ؟!
... ...
هەموو ڕۆژێ بۆ کوێ ئەچی؟!
مامۆستا گیان...
کچێک هەیە لە کچەکانی تر ناچێ!
شێوەی بوە بە تارمایی و ..
لەبەر چاوانم لاناچێ!
بەیانی لە خەو هەڵەسم..
لەگەڵمایە هەتاکو تاریک دادێ!
تەنانەت بۆ ناو نوێنەکەش لەگەڵما دێ!
کە ئەمەوێ دای بپۆشم..
ئەبێتەوە بە تارمایی!
ئەڕوا دڵم بەجێ دێڵێ و..
ئەیداتەوە دەست تەنیایی!
مامۆستا گیان بە ڕەنگی جلەکانیەوە..
لە دوورەوە وەک پەلکە زێڕینە وایە!
لەوسەرەوە ڕا ئەوەستێ !
لەمسەرەوە لە دڵمایە!
ڕۆڵە لە دوای وانەکەمان وەرە بە خۆم بڵێ کێیە؟!
خۆشم نازانم مامۆستا !
ڕۆژێ باجەکەی سەر سنگی..
خاتو .........لێنوسراوە و !
ڕۆژێ ئەوەی شەمی پێیە!
بە یادی جاران ..
پێشکەشە بە خۆم .:)[/center]
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ