بابه‌ت: ئهبــــێ بهخشـــنده مل كـــهچ كـــا
ئه‌بێ به‌خشنده مل كه‌چ كا له ڕاست مووچه خۆرى خۆى
سوراحى سهرفرودێنێ له بۆ پیاڵه كه تێكا بۆى
كه ئاو دارى له سه‌ر گرتووه ئه‌یزانى چى تیایه
له لاى نه‌گه كه په‌روه‌رده‌ى نقوم كا گه‌وره‌یى وایه
لقى شۆرى دره‌خت میوه‌ى ده‌خۆن بێ ئه‌ركى به‌ردوو دار
په‌لى به‌رد بۆ په‌لى به‌رزه له قه‌ش بۆ سه‌رپه‌لى دار
له ده‌ورى دووریا په‌ستم ده‌روون پڕ ده‌ردو زوو خاوم
ئه‌جه‌ل دێ بمكوژێ نامناسێ چى بكه‌م نامرم ماوم
له به‌ر ئاشووبى خێڵم هیچ شه‌وێك خه‌و نایه‌ته چاوم
خه‌وى ناخۆش ئه‌بینم به‌م په‌ریشان و خاوییه خاوم
ئومێدى سه‌ر له سه‌ركه‌ن ئه‌وانه‌ى راست و رووناكن
قه‌ڵه‌م هه‌ر سه‌ر قه‌ڵه‌م مۆم و مه‌قه‌ست هه‌ر بۆ ئه‌ویش چاكن
ئه‌ڵێن مورغى سوله‌یمان ئاو له ژێر خاكا ده‌بینێ ئه‌و
منیش حه‌وت ساڵه رێ دوور بێ به چاوى دڵ ئه‌بینم ئه‌و
چرا رووناكى بۆ ژێر خۆى نییه ره‌حمه‌ت له بابیبا
ئه‌وه‌ى رووناكى كه‌چ بینایه گۆره ڕه‌نجى بابیبا
به جووت پهروانهوو ماسى كه دڵدادهێ چراو گۆلن
نزیكى ئه‌م ئه‌سووتێنێ له دوورى ئاو ئه‌وان حۆلن
[size=24]شاعیر : (پیره‌مێرد )[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]