1

بابه‌ت: بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان چ كارێكیان ده‌كرد؟

بخوێنه‌وه‌ و بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند چ كارێكیان ده‌كرد؟ 

دوورگه‌- زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ند هه‌ریه‌كه‌یان كاری هه‌بووه‌، ره‌نگه‌ زۆره‌به‌مان زۆر حه‌ز به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ بزانین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان پێشتر چ كاره‌ بوونه‌، بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان حه‌زبكه‌ین كه‌ بزانین پێشتر هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر یان هه‌یفا وه‌هبی یان نه‌جوا كه‌ره‌م یان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ چ كاره‌ بوونه‌، بۆیه‌ لێره‌ له‌ دوورگه‌ پیشه‌ی 39 هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناودارتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ببن به‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ ئه‌م ئیشانه‌یان هه‌بووه‌ و كردووه‌:
1-نه‌جوا كه‌ره‌م: مامۆستا بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی (شه‌ڕقیه‌) له‌ شاری (زه‌حله‌).
2-عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی: هه‌ردووكیان پۆلیس بوونه‌ له‌ شاره‌وانی (ئه‌نتڵیاس).
3-میشال تابت (كه‌ رۆڵی به‌ناوبانگی (درغام)ی بینیوه‌: پێشتر سه‌رتاش بوو.
4-سه‌باح فه‌خری: له‌ مزگه‌وت بانگبێژ بووه‌ (ئاخیره‌تی فرۆشت و دونیای كڕی).
5-هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ته‌ڵاڵ مه‌داح): له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته‌ فه‌رمانبه‌ر بوو.
6-كه‌مال شناوی: مامۆستای وانه‌ی هونه‌ر بوو.
7-ته‌ڵاڵ سه‌لامه‌: قۆرئانخوێن بوو (ئه‌ویش ئاخیره‌تی فرۆشت و دونیای كڕی)
8-فه‌رید شه‌وقی: فه‌رمانبه‌ر بوو له‌ مه‌سڵه‌حه‌.
9-عه‌بدوڵڵا روه‌یشد: له‌ شاره‌وانی كوێت فه‌رمانبه‌ر بوو.
10-مارون كه‌رم: سه‌رباز بوو.
11-كاتیا حه‌ڕب: له‌ دوكانێك ئیشی ده‌كرد و ته‌حینی ده‌فرۆشت.
12-ئیلی ئه‌یوب: ئه‌ندازیاری فڕۆكه‌وانی بوو.
13-سۆنیا ئبیراهیم (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ دوكانه‌ بازرگانییه‌كان ده‌گه‌ڕا و ئیشی ده‌كرد.
14-وه‌لید تۆفیق: سه‌ره‌تا له‌ دوكانێكی ئه‌لیكترۆنیات ئیشی ده‌كرد و دواتر بوو به‌ دارتاش.
15-مایز ئه‌لبه‌یاع (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ كوێت دوكانی سه‌وزه‌واتی هه‌بوو.
16-یه‌حیا فه‌خه‌رانی: پزیشكی ده‌روونی بوو.
17-دوره‌ید له‌حام (غه‌واڕ): مامۆستای كیمیا و فیزیا بوو.
18-مونا واسف :له‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ میللییه‌كان سه‌ماكار بوو.
19-مه‌حمود حه‌مده‌: ئه‌ویش سه‌ماكار له‌ تیپی میللی و دواتر بوو به‌ جوتیار.
20-ئه‌سعاد یونس: رابه‌ری گه‌شتیاری بوو.
21-دالیا به‌حری: ئه‌ویش رابه‌ری گه‌شتیاری بوو.
22-نووسه‌ر (ئوسامه‌ ئه‌نوه‌ر عوكاشه‌): مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ بوو.
23-ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر: له‌ بواری سه‌ربازی كاری ده‌كرد.
24-هونه‌رمه‌ند (سه‌عد ئاردش): له‌ ده‌سته‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كاری ده‌كرد.
25-مه‌حمود مرسی: له‌ قۆناغی دواناوه‌ندی مامۆستا بوو و وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌گوته‌وه‌.
26-هونه‌رمه‌ندی تونسی (محه‌مه‌د ئه‌لجبالی): سه‌رتاش بوو له‌ گه‌ڕه‌كێكی میللی.
27-مه‌عالی زاید: كاری له‌سه‌ر وێنه‌ ده‌كرد، چونكه‌ پسۆری له‌ وێنه‌ هه‌بووه‌.
28-عززه‌ت عه‌لالیلی: ئاماده‌كار بوو له‌ ته‌له‌ڤزیۆن.
29-ره‌زا عه‌بدوڵڵا: سه‌یه‌ق ته‌كسی بوو.
30-ئه‌لشاب خالید: له‌ شووشتنگه‌ (غه‌سل)ی ئۆتۆمبیل كاری ده‌كرد و ئۆتۆمبێلی ده‌شووشت.
31-نه‌بیله‌ عوبێد: نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو.
32-خالید عه‌بدولڕه‌حمان: جوتیار و شوانی مه‌ڕان بوو.
33-كازم ساهیر: له‌ هاوینان سارده‌مه‌نی (مۆته‌ و كرێمستی و ئه‌زبه‌ری) ده‌فرۆشت.
34-محه‌مه‌د عه‌بده‌: به‌له‌می دروست ده‌كرد.
35-هه‌یفا وه‌هبی: نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو له‌ ئاژانسی (نیزاڵ به‌شراوی).
36-ئایون (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): له‌ فندق كاری ده‌كرد.
37-مادلیم ته‌به‌ڕ (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): رۆژنامه‌نووس بوو.
38-مادلین مه‌ته‌ڕ (هونه‌رمه‌ندی لوبنانی): نمایشكاری جلوبه‌رگ بوو.
39-باسكاڵ مه‌شعه‌لانی: له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌(مه‌تعه‌م)كانی لوبنان چێشتلێنه‌ر بوو.


دوورگه‌

2

وه‌ڵام: بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان چ كارێكیان ده‌كرد؟

neutral

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان چ كارێكیان ده‌كرد؟

smileدةستت خؤش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان چ كارێكیان ده‌كرد؟

[size=24]كچێ ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌ و هه‌ والانه‌ت له‌ كوێ هێناوه‌ ده‌ سته‌ كانت خۆش[/size]

5

وه‌ڵام: بزانه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كان چ كارێكیان ده‌كرد؟

zor supas bo payamakantan