بابه‌ت: عه‌قڵییه‌كانی مرۆڤ له ته‌مه‌نی ( 40 ) ساڵییدا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن...!
[center][/center]
[center][size=24]له توێژینه‌وه زانستییەكانی پێشوودا ئه‌وه ئاشكرا كرابوو كه پاشه‌كشه‌ی ئه‌دای مه‌عریفی مرۆڤ له ته‌مه‌نی ( 60 ) شه‌ست ساڵییدا ده‌ستپێده‌كات ، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئاشكرابووه و زیاتر له گه‌ڵ ئاماژه و موعجیزه‌یه‌كی قورئانییدا ده‌گونجێت ، له لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه‌دا هاتووه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له " بڵاوكراوه‌ی پزیشكی به‌ریتانی " دا بڵاوكراوه‌ته‌وه ، زانایان له‌وه دڵنیابوونه كه توانا عه‌قڵییه‌كانی مرۆڤ له ته‌مه‌نی ( 40 ) ساڵییدا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و له گه‌شه‌كردن ده‌وه‌ستن ، له ناوه‌ڕۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و گۆڕانكاییه مه‌عریفییانه به‌ستراونه‌ته‌وه به پێشكه‌وتنی ته‌مه‌ن ، وه ڕه‌نگه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئاماژه بێت بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ( زهایمر ) یان جۆره‌كانی نه‌خۆشی ( خه‌ڵه‌فان ) كه له ده‌مێكی زوو له ته‌مه‌ندا ده‌ستپێده‌كات " له ناوه‌ڕاست یان كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی چل ساڵییدا " ، توێژه‌ران ده‌ڵێن داهێزران و خراپبوونهكه سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی زۆر سووك ده‌ستپێده‌كات كه له ژیانی ڕۆژانه‌دا هه‌ستی پێناكرێت و نازانرێت .
لێره‌دا ئێمه‌ش ده‌ڵێین ... سبحان الله ... قورئانی پیرۆز پێش زیاتر له ( 1400 ) ساڵ له ئێستا ئاماژه‌ی به‌و موعجیزه‌یه كردووه ، كاتێك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه مرۆڤ كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی ( 40 ) چل ساڵی ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوێتی خۆی له هه‌موو ڕووێكه‌وه ، به‌مه‌ش مرۆڤ پاشه‌كشه ده‌كات له هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی عه‌قڵی و مه‌عریفی ، خوای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی ژماره ( 15 ) له سوڕه‌تی ( الاحقاف ) ده‌فه‌رمووێت : حَتَّی إِذا بَلَغَ أَشُدَّهُ و بَلَغَ أَرْبَعِینَ سَنَةً قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِی أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ، واته : هه‌تا كاتێك ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و تەواوێتی لە تواناداریی عەقڵی و ته‌مه‌نی چل ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دوعایه بكاته یه‌كێك له وێرده‌كانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگارا ! كۆمه‌كیم بكه و یارمه‌تیم بده تا شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و ناز و نیعمهتەکانت بم .
بۆیه بە سەرنجدان لەم ڕاستییە دا ، کە دیاریكردنی ته‌مه‌نی چل ساڵییە له قورئانی پیرۆزدا بۆ ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوێتی توانا عه‌قڵییه‌كان ، پاشان ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه له ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ، خۆی له خۆیدا ده‌لاله‌تی مه‌زنێتی ئه‌و موعجیزه‌یه ده‌سه‌لمێنێت کە وەك هەمیشە قورئان پێش زانست کەوتووە لە ڕوونکردنەوە و سەلماندنی . ... سبحان الله [/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm