بابه‌ت: ژیان له نێوان خه‌یاڵ و ڕاستیدا...!
[center][size=24]له‌خه‌یاڵێکی ئه‌رخه‌وانی دا مناڵێک هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕومه‌تی مانگ ئه‌بات و پیرێژنێک بهچارۆکهیهک له به‌ر تریفه‌وه بۆ ماڵ ئه‌گه‌رێته‌وه، ئێمه نه له هه‌ڵمه‌تی مناڵه‌که حاڵین و نه له چارۆکه‌ی پیرێژنه‌که‌ی دایک تێئه‌گه‌ین}.
ژیان وه‌ك که‌شتی یه‌ک وایه، نازانین که‌ی و له کوێ له‌نگه‌ر ئه‌گرێت. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و کاتانه‌ی له‌ناو کهشتییهکهداین به‌چییه‌وه به‌ڕێی ئه‌که‌ین. هه‌ندێ جار مرۆڤ له ژیانی ئاسایی خۆیدا پێی وایه له بازنه‌یه‌کی داخراودایه و پێویسته ئه‌و تا مردن به‌بێ ده‌نگی له‌و بازنه‌یه‌دا بخولێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ که‌سی تر پێی وایه ژیان پێویستی به هه‌وڵ و کۆشش و گه‌یشتن به ئامانجه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته که‌سێکی دۆڕاو، هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ته‌نها جارێکیش بێت سه‌رکه‌وتوو بێت له ژیاندا. واته هه‌ندێ جار ئاره‌زوو ده‌که‌ین ببینه ئه‌کته‌رێک که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له شانۆی ژیاندا.
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که دڵنیا ده‌بین یان بێ هیوا ده‌بین له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانمان هیواکانمان، خواسته‌کانمان به‌رنامه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانمان، ئیتر له‌م کاته‌دا ئه‌و شته‌ی که له ژیانی راستیدا پێی ناگه‌ین، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له خه‌یاڵدا به‌ده‌ستی بێنین.
لێره‌وه خه‌یاڵ ده‌بێته به‌شێکی گه‌وره له ژیانمان، به‌شێوه‌یه‌ک داگیرمان ده‌کات ئاره‌زوو ناکه‌ین که‌س له‌و خه‌یاڵه به ئاگامان بێنێته‌وه، وا هه‌ست ئه‌که‌ین ژیان کردن له خه‌یاڵدا پڕه له ئاسوده‌یی، چونکه به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌کته‌ره‌کان ئه‌گۆڕین خۆمان ئه‌که‌ینه پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کان.
له ژیانی ئاسایی خۆماندا له هه‌ر شتێک که‌ممان هه‌بێت ئیتر ئه‌و شتانه ده‌بنه ته‌وه‌ری خه‌یاڵه‌کانمان.
دیل کارنجی مامۆستای گه‌وره‌ی هونه‌ری مامه‌ڵه کردن و گفتوگۆ ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت:
ڕۆژێک سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌روونیم کرد پرسیارم کرد له دکتۆرێک له‌سه‌ر نه‌خۆشێکی ده‌روونی که له بارێکی زۆر ئاڵۆزدا بوو، پێم وت ئه‌م نه‌خۆشه تا چه‌ند هیوای چاکبوونه‌وه‌ی هه‌یه؟ ئایا باری ده‌روونی ئه‌م له چ ئاستێکدایه؟ دکتۆره‌که‌ی له وه‌ڵامدا ووتی من حه‌ز ناکه‌م ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاک ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته له ژیانی راستی خۆیدا نه‌زۆکه و منداڵی نابێت هه‌موو خه‌ونی ئه‌م بوون به دایک بووه به‌ڵام هه‌رگیز پێی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر به‌یانی یه‌ک سه‌ردانی ئه‌که‌م لێی ئه‌پرسم ئه‌مڕۆ چۆنی؟ باشتری؟ ئه‌و له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ دکتۆر ئه‌م شه‌و مناڵێکم بوو زۆر جوان بوو، بۆیه هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕاستیدا پێی نه‌گه‌یشت ئێستا هه‌موو شه‌وێک به‌ده‌ستی دێنێت.
بۆیه زۆر جار مرۆڤه‌کان له‌م باره‌دا زۆر ئاسووده‌ن، زۆر خۆشحاڵن به ژیان کردنیان له خه‌یاڵدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ هه‌موو کارێکی بێ ئه‌نجام و هه‌موو شتێکی به‌ده‌ست نه‌هاتوو په‌نامان برد بۆ دنیا خهیاڵییهکهمان، هه‌وڵدانی خۆمان ڕاگرت و بێ سێ و دوو بێ هیوابوونمان هه‌ڵبژارد، ئه‌وکات ئه‌بێته هۆکارێک بۆ دابڕانمان له ده‌وروبه‌ر و دواکه‌وتنمان له کاروانی ژیان، که‌شتی ژیانمان به وه‌ستاوی ئه‌مێنێته‌وه و چاوه‌ڕێی ڕه‌حمی شه‌پۆلێک ده‌کات یان شنه‌بایه‌ک بدا لهچارۆکهی که‌شتییه‌که و که‌مێک له شوێنی خۆمان بمانجوڵێنێت. بۆیه ڕه‌نگه هه‌موو جار شه‌پۆله‌کان نه‌رم و نیان نه‌بن و شنه بایه‌کان به‌سۆزو میهره‌بان نه‌بن، ڕه‌نگه زریان و تۆفانی به‌هێز به ئاگامان بێنێته‌وه .
که‌واته با سوود له خه‌یاڵه‌کانمان وه‌رگرین، خه‌یاڵه جوانه‌کان بکه‌ینه کردار تا به‌رهه‌می خه‌یاڵی خۆمان ده‌ست بکه‌وێت.
وته‌یه‌کی ئه‌نشتاین به بیری ئێوه‌ی خوێنه‌ر ئه‌هێنمه‌وه که ده‌ڵێت {خه‌یاڵ له زانست گرنگتره}، واته هه‌موو داهێنانێک سه‌ره‌تا له خه‌یاڵێکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که‌واته با داهێنه‌ر بین خه‌یاڵه‌کانمان داهێنه‌رانه بێ[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm