1

بابه‌ت: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی پانزه‌یه‌م...!

[size=24]به‌شی پانزه‌یه‌م

پ701\ که‌ی ئۆپۆسزیۆنی عێراقی ده‌ستیکرد به‌ کاره‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟
و\ 28-10-1999

پ702\ که‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ڕيسمی چووه‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه‌؟
و\ 29-10-1914

پ703\ ساڵی چه‌ند رۆژنامه‌ی (کوردستان) له‌سلێمانی بڵاوکرایه‌وه‌؟
و\ 1932

پ704\ شاعیری فه‌ڕه‌نسی (لامارتن) که‌ی مرد؟
و\ 1822

پ705\ شه‌ری قه‌ڵای (دمدم) که‌ی ڕوویدا؟
و\ 5-12-1608

پ706\ ساده‌ترین شوێنی جیهان له‌ کوێیه‌؟
و\ ناوه‌ڕاستی سیبریایه‌ پله‌که‌ی   (75) پله‌یه‌ له‌ژێر سفره‌وه‌

پ707\ مێروله‌ ئه‌توانێ چه‌ند شت هه‌ڵگرێ؟
و\ 50 ئه‌وه‌نده‌ی خۆی

پ708\ کام شاژن بوو که‌ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رتاشه‌که‌ی زیندان کرد؟
و\ شاژنه‌ (فاندین) بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌زانێت سه‌ری سپی بووه‌

پ709\ وته‌ی کێیه‌( ڕاستی ئه‌بێ بسه‌پێت به‌بێ توندو تیژی)؟
و\ تۆڵستۆی

پ710\ کام وڵات به‌وڵاتی ده‌ریا ناسراوه‌؟
و\ نه‌رویج چونکه‌  زۆری سنوره‌کانی ئاوه‌

پ711\ که‌ی کاره‌با هاته‌ سلێمانی؟
و\ 1920

پ712\ که‌ی شای أفغان وازی هێنا بۆ براکه‌ی؟
و\ 14-1-1929

پ713\  تۆرکیابه‌چی زمانێک ده‌نوسێت؟
و\ لاتینی

پ714\ به‌کام کۆمار ده‌وترێت کۆماری ڕه‌ش  پێسته‌کان؟
و\ هایتی

پ715\ له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونیه‌کان به‌میسر ده‌وترا چی؟
و\ خاکی ته‌نانه‌

پ716\ وڵاتی کۆلۆمبیا که‌وتۆته‌ کوێیه‌؟
و\ باشوری کیشوه‌ری ئه‌مریکا

پ717\ به‌سووپای کام وڵات ده‌وترێت (سوپای سوور)؟
و\  چین

پ718\  1 هێکتار یه‌کسانه‌ به‌چه‌ند مه‌تر؟
و\   10،000م دوجا

پ719\ که‌ی خاتوو (دیانا) شاژنی به‌ریتانیا مرد؟
و\  31-8-1996 به‌کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل

پ720\ بۆچی به‌شێر ده‌وترێت شای دارستان؟
و\ ئه‌گه‌ر بزانێت له‌هه‌ر گیاندارێک ناباته‌وه‌ له‌شه‌ردا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ناکات

پ721\ میرنشینی بادینان له‌ماوه‌ی حوکمیدا چه‌ند  میر حوکمی کرد؟
و\ 25 میر

پ722\ له‌کام ئایه‌ت سێ جار وشه‌ی (أولئک) دوباره‌ بۆته‌وه‌؟
و\ سوره‌تی الرعد ئایه‌تی 5

پ723\  هێڵی ئیستوایی بۆچی به‌کاردێت؟
و\ بۆ پێوانه‌ی زه‌وی

پ724\ له‌سه‌ر به‌حری ئارا چه‌ند وڵات هه‌یه‌؟
و\ 2 وڵات

پ725\ که‌ی به‌ریتانیا که‌رکوکی داگیر کرد؟
و\  7-4-1918

پ726\ به‌ته‌مه‌نترین شه‌قامی دونیا له‌کوێیه‌؟
و\ له‌ ئیپانیا ناوی (ڕۆشۆڤا)یه‌ ته‌مه‌نی 800 ساڵه‌

پ727\  (عدنان قه‌یسی) که‌ی هات بۆ سلێمانی؟
و\ 1971

پ728\ گوره‌پانی یاری سه‌به‌ته‌ درێژی چه‌نده‌؟
و\ 27 مه‌تر

پ729\  ته‌ریقه‌تی (شازلی) له‌کوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌؟
و\ له‌تونس سه‌ری هه‌ڵداوه‌ (أبو عسن) دای هێنا ساڵی 1918 ته‌ریقه‌تێکی ته‌صه‌وفه‌

پ730\  کێ نوسینی نابینایانی داهێنا؟
و\ (ویس برایل) هه‌ر به‌ناوی خۆشیه‌وه‌ ناونرا (برایل)

پ731\ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی جه‌وازاتی پاکستان چی نوسراوه‌؟
و\ سه‌فاره‌ت بۆ هه‌موو وڵاتێک هه‌یه‌ جگه‌ له‌ ئیسرائیل

پ732\ یه‌که‌م که‌س رۆژوی کردتووه‌ کێ بووه‌؟
و\ ئاده‌م علیه‌ سلام له‌مانگێکدا سێ رۆژ به‌رۆژو بووه‌

پ733\ پێخه‌مبه‌ر (د.خ) پێش ئه‌وه‌ی ببێته‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ژداری دوو په‌یمان نامه‌ی کرد کامانه‌ن؟
و\ یه‌که‌م (حلف فضول) ئه‌م په‌یمانه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ کابرایه‌ک هات بۆ مه‌ککه‌ کچێکی جوانی پێبوو پاشآی مه‌ککه‌ داگیریکرد پیاو چاکه‌کانی مه‌ککه‌ ئه‌م په‌یمانه‌یان به‌ست و کچه‌که‌یان له‌پاشا سه‌نده‌وه‌
دووه‌م (حلف مطهرین) په‌یمانی بۆنداران ئه‌مه‌ برێک بۆنی خۆشیان دانا بۆ هه‌ر که‌سێ په‌یمانی بدایه‌ بۆ چاکه‌  ئه‌وه‌ ده‌ستی ئه‌کرده‌ ئه‌و بۆنه‌وه‌و ئه‌یدا به‌دیواری که‌عبه‌دا وه‌ک په‌یمانێک به‌خوای گه‌وره‌

پ734\  یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکی که‌ کوره‌که‌ی بووبێت به‌ سه‌رکرده‌؟
و\ چۆن ئادمس

پ735\ ئه‌و یاریزانه‌ که‌ بۆیانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناوی چیبوو؟
و\ (فه‌یزوڵا عوسمان)

پ736\ ئه‌و وڵاته‌ کوێیه‌ که‌تاوسی کردووه‌ به‌ڕه‌مزی خۆی؟
و\ هندستان

پ737\ که‌ی خولی ئاسیا بۆیه‌که‌م جار سازدرا؟
و\ 1956

پ738\  وشه‌ی (پیانۆ له‌چیوه‌ هاتووه‌؟
و\  له‌ (پیانۆمۆرت) ی ئیتاڵیه‌وه‌ هاتووه‌ به‌مانای نه‌رموو به‌قوه‌ت دێت

پ739 به‌رزترین به‌حر له‌دنیادا ناوی چییه‌؟
و\ (تیتیکا) به‌رزیه‌که‌ی 3812 مه‌تر که‌دوو وڵات به‌ش ده‌کات پیرۆ و پولیڤیا

پ740\ قورسترین کتێب له‌کوێیه‌؟
و\ له‌وڵاتی (ماین ماره‌) 728 ته‌نه‌   728 لاپه‌ره‌یه‌ هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک ته‌نێکه‌

پ741\  (70) یه‌کسانه‌ به‌چه‌ند چرکه‌؟
و\ 4200

پ742\ که‌ی دوو بالیۆزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا ته‌قێنرایه‌وه‌؟
و\ 11-9-2001

پ743\ خۆرگیرانه‌که‌ی سلێمانی که‌ی ڕویدا؟
و\  11-8-1998

پ744\ یه‌که‌م جار که‌ی پولی پۆسته‌ به‌کارهات؟
و\ 10-1-1830

پ745\  که‌ی پاره‌ی عێراقی بڵاوبۆیه‌وه‌؟
و\ 1-4-1931

پ746\  ئه‌و هونه‌رمه‌ندی که‌ له‌ ته‌مسیلی لانه‌وازاندا به‌ژداری کردووه‌ و رژێم له‌سێداره‌یدا کێیه‌؟
و\ (دڵشاد مه‌ریوانی) که‌ ڕۆلی قوتبه‌دینی ئه‌بینی

پ747\   زۆرترین ئاڵتونی هه‌ڵگیراو له‌کوێیه‌؟
و\ ئه‌مریکا

پ748\  ئه‌و یانه‌یه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تای خولی ئه‌وروپا 2002 کرایه‌ ده‌ره‌وه‌؟
و\ (بایر میونغ)ی ئه‌ڵمانی

پ749\  ساڵی چه‌ند حوکمی شا له‌ئێران ڕوخا؟
و\ 1979

پ750\ هۆکاری جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی چی بوو؟
و\ ساڵی 1914 هاوڵاتیه‌کی صربی کوڕی ئیمپراتۆری نه‌مسای کوست بۆیه‌ نه‌مسا صربی داگیرکرد و جه‌نگ به‌رپابوو
[/size]

ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ... کوردژین

چاوه‌ڕێی به‌شی شانزه‌یه‌م  بن ...

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی پانزه‌یه‌م...!

پ706\ ساده‌ترین شوێنی جیهان له‌ کوێیه‌؟

وابزانم ئەمە سارد تیرینە

،....
دەستت خۆشبێ بۆ گواستەوەی smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی پانزه‌یه‌م...!

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش ماندونه‌بی خاتون به‌رده‌وام به‌ خوشكێ[/size]

4

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی پانزه‌یه‌م...!

Jaw Zard نووسی:

پ706\ ساده‌ترین شوێنی جیهان له‌ کوێیه‌؟

وابزانم ئەمە سارد تیرینە

،....
دەستت خۆشبێ بۆ گواستەوەی smile

زۆر سوپاس چاوتیژی برام بێگومان وایه‌:/

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5 (دەستکاری کراوە: LAYAD 2012-01-17 22:18:39)

وه‌ڵام: گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی پانزه‌یه‌م...!

پ731\ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی جه‌وازاتی پاکستان چی نوسراوه‌؟
و\ سه‌فاره‌ت بۆ هه‌موو وڵاتێک هه‌یه‌ جگه‌ له‌ ئیسرائیل

ته‌نها بۆ زانیاری:-
له‌ جه‌وازاتی كه‌نه‌دا هاتووه‌ (( له‌هه‌ر ولاتێك بیت تا دوا ده‌سه‌ڵات پشتگیریت لێده‌كه‌ین))
وه‌ له‌ پاسه‌پۆرتی ئه‌مه‌ریكا نوسراوه‌ (( له‌سه‌ر هه‌ر زه‌ویه‌ك له‌سه‌ر هه‌ر ئاسمانێك بێ منه‌ت برۆ ئێمه‌
به‌رگریت لێده‌كه‌ین))
وه‌ له‌ پاسه‌پۆرتی عێراقی هاتووه‌ ([size=24]( ئه‌گه‌ر بزرت كرد به‌ پاره‌ سزا ئه‌درێی))[/size]

پ728\ گوره‌پانی یاری سه‌به‌ته‌ درێژی چه‌نده‌؟
و\ 27 مه‌تر

28 مه‌تره‌  27 نییه‌.

ده‌ست خۆش بژیت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پڕ زانیاریه‌.

[center][size=16]من واژووم نییه‌ چونكه‌ له‌وكاته‌ی خۆم بیردێ هه‌ر په‌نجه‌ مۆرم به‌كارهێناوه‌:D[/size][/center]