بابه‌ت: ده‌یان وڵات پشتگرى له راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى ده‌که‌ن
به‌ده‌یان وڵاتى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاماده‌یى خۆیان ده‌ربڕیوه له پشتگیریکردنى ده‌وڵه‌تى کوردى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
سایتى شه‌فه‌ق نیوز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى کوردى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بڵاویکرده‌وه که 110 وڵاتى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دوو وڵاتى ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه له کاتى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى پشتگرى له‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ هاندانی كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی رابگه‌یه‌نێت.
گه‌رچی به‌به‌رده‌وامی له ئاژانسه جیهانى و ناوخۆییه‌کانه‌وه گوێبیستى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى ده‌بین، به‌ڵام تائێستا هیچ وڵاتێك به‌فه‌رمی پشتگیری خۆی له به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌رنه‌بڕیوه.
شانی باسه کورد به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه داده‌نرێت له جیهاندا که هه‌تا ئێستا ده‌وڵه‌تى کوردى نییه‌و له ئێستاشدا به‌هۆى پێشکه‌وتنه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه وه‌کو نیمچه ده‌وڵه‌تێک له‌رووى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ته‌ماشاى ده‌کرێت و ره‌نگه ئه‌وه‌ش راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى کوردى له ناوچه‌که‌دا خێراتر بکات.
رووبه‌ر نێت
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]