بابه‌ت: ته‌خته ڕه‌ش---
ته‌خته ڕه‌ش---
خۆشه‌ویستم
که له پۆلا دائه‌نیشم
ورد بۆ ته‌خته‌که ئه‌روانم
خێرا مامۆستا پێم ئه‌ڵێ
رۆڵه هه‌سته وه‌ره پێشێ
پێ ئه‌چێ ئه‌ویش بزانێ
شتێ هه‌یه رامئه‌کێشێ
خۆ مامۆستاکه‌م سه‌دان جار
ته‌خته ڕه‌شه‌که‌ی سریه‌وه
که‌چی هه‌ر ناکوژێته‌وه
وا چاوت له‌من بڕیوه
خوێنکاره‌که‌ی ته‌نیشتم
وه‌ک ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه
زوو زوو ئه‌کێشێ به دهستماو
دڵی رۆیشتوم دێنێته‌وه
ئه‌م سه‌ری ساڵه بێته‌وه
گوڵم بۆ کارته‌که‌م ناچم
دڵنیام جگه له عه‌شق
له هیچ وانه‌یه‌ک ده‌رناچم
ڕه‌نج سه‌نگاوی
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم