بابه‌ت: لهفونێك خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه
ته‌له‌فونێك خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه خواحافیزی له‌دانانی پاسۆرد بكرێت، تا پارێزگاری لهمۆبایلهكهت بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دیكه‌وه زانیارییه‌كانی نهبینرێتو بدزرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر مۆبایله‌كان خاوه‌نه‌كانیان ده‌ناسنه‌وه ته‌نها به‌ده‌ست به‌ركه‌وتنیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هێڵی به‌رگری یه‌كه‌م دژ به‌دزین.
سایتی ئهلئهنبائی كوه‌یتی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، زاناكانی هه‌ردوو كۆمپانیای (گۆگڵ)و (ئه‌پڵ)، توانیویانه مۆبایلێكی زیره‌ك پێش بخه‌ن، كه له توانایدا هه‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی بناسێته‌وه، ته‌نها به‌ده‌ست به‌ركه‌وتنی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ پێشتر توانیی ته‌كنۆلۆژیایه‌ك پێشبخات، كه مۆبایله‌كه توانای ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوی به‌كارهێنه‌ره‌كانی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بهنزیككردنهوهی مۆبایله‌كه له‌ده‌موچاوی، ئیتر مۆبایله‌كه ده‌كرێته‌وه، بڕیاریشه ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه له‌هه‌ریه‌كه له‌ئامێری (ئایپاد)و (ئایفۆن)دا دابنرێت.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم