بابه‌ت: لهبیرمكه وه‌ك چۆن شه‌وگار هه‌تاوی رۆژ له‌بیر ئه‌كا
له‌شیعره نوێیه‌كانی : ئهحمهدمحهمهد ...
لهبیرمكه وه‌ك چۆن شه‌وگار هه‌تاوی رۆژ له‌بیر ئه‌كا
وه‌ك چۆن دره‌خت گه‌ڵای وه‌ریو به‌یه‌كجاری له دار ئه‌كا
وه‌كو كانی كاتێ بڕوا ، بۆ سه‌رچاوه‌ی نه‌چێته‌وه
به‌كامی دڵا وه‌ك چه‌م بڕۆ هه‌تا منت بیرچێته‌وه
ئه‌شك و گریان له‌خاك بنێ تا نێرگزێك سه‌رده‌ردێنێ
هه‌تا شنه‌ی ده‌می نه‌سیم بهبههارت بناسێنێ
من له‌بیركه به‌ڵام خۆر و ئاسمانی شین له‌یاد مه‌كه
بیره‌وه‌ری نمه‌ی باران له‌سه‌ر پرچی خاوت مه‌ده
گه‌ڵاو ره‌نگی شێوه‌ی ماتم له چاوانتا هه‌ڵوه‌رێنه
له جێی داری وشكهڵاتووم تۆ نه‌مامی نوێ بڕوێنه
ئه‌گه‌ر توانیت ته‌می شێوه‌م له‌به‌ر چاوت بسڕه‌ره‌وه
په‌نجه‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌تاوی رۆژێكی تر بكه‌ره‌وه
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم