بابه‌ت: لۆكه چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
لۆكه چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
كچه هونه‌رمه‌ند لۆكه زاهیر له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا به جلی سه‌ربازی و ده‌مانچه‌وه ده‌ركه‌وت و سه‌رنجی زۆری خه‌ڵكی راكێشاوه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به خه‌ندان، ده‌ڵێت: "كوردستان ئارامه و پێویست به هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه ناكات".
سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌یان، لۆكه و میرا بۆ خه‌ندان وتیان: "نوێترین كلیپمان سرودی (سه‌ربه‌خۆبوون)ه كه له تێكستی كاك (محه‌مه‌د حاجی قادر)ه و میلۆدی مامۆستا (هه‌ڵكه‌وت زاهیر)ه و كاك (محمد جه‌میل) ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه په‌یامیان له‌م كاره هێنانه‌دی سهربهخۆبوویی كوردستان و ئاشتی و ئارامی ته‌واوه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و ئه‌م كلیپهشیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه.
ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره كوردستان ئارامه و پێویست به هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه ناكات و حه‌زیان به هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه نییه.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه هه‌مووكات ئاماده‌ن و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت بۆ كوردستان ده‌یكه‌ن و كاری ئاینده‌شیان هه‌یه به شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
لای خۆیه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ند لۆكه ده‌ڵێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له نیشانهشكاندندا باشه و ده‌ركه‌وتنیشی له‌و كلیپه‌دا له كاتی نیشانهگرتندا ته‌نها به‌شێك بووه له ئه‌نجامدانی كلیپه‌كه.
س.خه‌ندان