بابه‌ت: سوودو نهێنیه‌کانی پیاز بزانه
[center]سوودو نهێنیه‌کانی پیاز بزانه[/center]
له ساڵی ١٩١٩ کاتێک هه‌ڵامه‌ت بووه هۆی کوشتنی ٤٠ ملیۆن که‌س دکتۆرێک سه‌ردانی ژماره‌یه‌کی زۆر له جوتیاران کرد بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت یارمه‌تیان بدات بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌یان له دژی هه‌ڵامه‌ت. که ژماره‌یه‌کی زۆری له جوتیاران تووشی هه‌ڵامه‌ت بوو بوون به خێزانیشه‌وه وه زۆرێکیان مرد بوون. له درێژه‌ی گه‌شته‌که‌یدا دکتۆره‌که سه‌ردانی کێڵگه‌یه‌کی تری دا که ئه‌بینێت سه‌رجه‌م خه‌ڵکانی ئه‌و ناوچه‌یه بێ عه‌یبن که‌سیان تووشی نه‌خۆشی نه‌بوون. کاتێک دکتۆره‌که پرسیار ده‌کات لێیان ئایا چیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وان تووشی هه‌ڵامه‌ت نه‌بن، ژنێک وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ده‌ڵێت پیازێکی ساغی داناوه بێ ئه‌وه‌ی پاک کرابێت له‌سه‌ر قاپێک له هه‌موو ژووره‌کاندا. دکتۆره‌که باوه‌ڕ ناکات. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دکتۆره‌که داوا ئه‌کات له ژنه‌که که بتوانێت ته‌نها پیازێکی بداتێ که له ژووره‌که دایناوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌یری بکات له ژێر میکرۆسکۆپ. کاتێکی دکتۆره‌که له ماڵه‌وه سه‌یری کرد له ژێر میکرۆسکۆپ ده بینێت له ناو پیازه‌که‌دا میکرۆبێکی زۆری هه‌ڵامه‌ت ده‌بینێت، به واتای پیازه‌که میکرۆبی هه‌ڵامه‌تی هه‌ڵمژیووه بۆ خۆی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ته‌واوی خێزانه‌که سه‌لامه‌ت و ته‌ندرووست باش بوون وه دوور بوون له هه‌ڵامه‌ت.
وه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له دوکانی سه‌رتاشخانه‌که‌ی بیستبووی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر موشته‌ریه‌کانی سه‌رتاشخانه‌که‌ی تووشی هه‌ڵامه‌ت بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م کارمه‌نده‌کانی سهرتاشخاناکهی به‌هه‌مان شێوه تووشی هه‌ڵامه‌ت بوون به‌ڵام بۆ ساڵی ئایینده له ناو سه‌رتاشخانه‌که له ناو چه‌ند قاپێکدا چه‌ند پیازێکی دانابوو که بینی ئه‌و ساڵه ته‌نها یه‌ک که‌س له کارمه‌نده‌کانی تووشی ههڵامت نه‌بوون.
ئه‌م هه‌موو زانیاریانه‌ی که ئه‌م دکتۆره کۆی کردبۆوه له‌سه‌ر پیاز ناردی بۆ هاوڕێیه‌کی تری که له بواری ته‌ندروستی دا ئیشی ده‌کرد وه‌ک خۆی ئه‌ویش شتێکی خۆشتری بۆ گێڕایه‌وه له‌سه‌ر پیاز.
وتی مه‌سه‌له‌ی ئه‌و جوتیارهم نه‌بیستووه که بۆت گێڕامه‌وه به‌ڵام شتێکم خوێندۆته‌وه له‌سه‌ر پیاز که ته‌واو سه‌ری سووڕماندم که ئه‌ڵێت له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پیاز که‌مێک ببڕیت وه به چه‌تاڵێکی نان خواردن که‌مێک بیکه‌ی به‌ناویدا واته که‌مێک برینداری بکه‌ی هه‌ر له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی وه دابنێیت له سه‌ر قاپێک له نزیک نه‌خۆشێکه‌وه بۆ به‌یانی ئه‌بینیت که ڕه‌گی پیازه‌که ته‌واو ڕه‌ش بووه. دکتۆره‌که هه‌ستا تاقی کرده‌وه له‌سه‌رخۆی بۆ به‌یانی که هه‌ستا سه‌یری کرد پیازه‌که ته‌واو وه‌زعی شێواو بوو وه خۆشی زۆر زۆر باشتر بوو بوو.
وه له‌هه‌مان کاتدا دکتۆره‌که ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که خوێندوویه‌ته‌وه له زه‌مانی کۆندا پیازو سیر توانایه‌کی زۆر به‌هێزیان هه‌یه له کوشتنی به‌کتریادا.
ئامۆژگاری دکتۆره‌که ئه‌وه‌یه که هه‌موو له ئێمه هه‌ستین به دانانی پیاز له‌هه‌ر ژوورێکماندا به ساغی بێ ئه‌وه‌ی که پاکی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست باش بین، که یارمه‌تی ده‌رێکی زۆر به توانا ده‌بێت له به‌ره‌نگاری بوونه‌وه هه‌ڵامه‌ت و زۆر نه‌خۆشی تر وه که هه‌ڵامه‌تیش بگرین زۆر به ساده‌و سانایی ده‌یگرین. به هیوای ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ هه‌موو لایه‌ک
وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی له فه‌ره‌نسیه‌وه
س.به‌کره‌جۆ