بابه‌ت: ئه‌پڵ فرۆشتنی هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی "ئای فۆن"ی له چین هه‌ڵپه‌سارد
ئه‌پڵ فرۆشتنی هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی "ئای فۆن"ی له چین هه‌ڵپه‌سارد
كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی فرۆشتنی هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی "ئای فۆن"ی له وڵاتی چین هه‌ڵپه‌سارد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عهرهبیهنێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیاكه بۆ پاراستنی ئاسایشی كڕیاران و فه‌رمانبه‌ران بووه دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی خستنه‌ڕووی دوا كۆپی مۆبایله‌كه له كۆگاكانی كۆمپانیاكه له چین پێكاههڵپژان له نێوان كڕیاران و هێزه‌كانی پۆلیسدا ڕوویدا.
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكردۆتهوه دوێنێ، هه‌ینی، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س بۆ چه‌ندین كاتژمێر له به‌ر سه‌رمای زۆردا له‌به‌رده‌م كۆگایه‌كی گه‌ڕه‌كی سانیلتونی به‌یجینی پایته‌ختدا
سه‌ره‌یان گرتووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی مۆبایلی "ئای فۆن 4 ئێس"، به‌ڵام ده‌ستیانه نه‌كه‌وتووه، و كڕیاره‌كانیش له ناڕه‌زایه‌تیدا هێلكه‌یان گرتۆته پێشانگای كۆگاكه و كاتێ پۆلیس داوای له كڕیاره‌كان كردووه به‌رده‌م شوێنه‌كه چۆڵبكه‌ن، چونكه مۆبایله‌كه بۆ فرۆشتن ناخرێته‌ڕوو، كڕیاره‌كان هێرشیان كردۆته‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس.
جێی ئاماژه‌یه مۆبایلی " ئای فۆن 4 ئێس" پێش ڕۆژی هه‌ینی به ڕه‌سمی له چین نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام مۆبایله‌كه له بازاڕی ڕه‌شدا له مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردووه‌وه ده‌ستده‌كه‌وت دوای هاورده‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له هۆنگ كۆنگ و ژاپۆن و ئه‌مریكاوه.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم