1

بابه‌ت: خه‌وێك و ئایه‌تێکی قورئان بووه‌ هۆی موسوڵمان بوونی .......

یه‌کێك له‌ بێباوه‌ڕان که‌ هه‌میشه‌ نکۆڵی له‌ بونی خودا ئه‌کردو گاڵته‌ی به‌ بیروباوه‌ڕی موسوڵمنان ئه‌کرد زۆر جار ئه‌یگوت ئه‌گه‌ر خودا هه‌یه‌ بۆ خۆی نیشان نادات تا بیبینین به‌م شێوه‌یه‌ بیری ده‌کرده‌وه‌ تا ڕۆژێك له‌ ڕۆژان خودای گه‌وره‌ به‌ خه‌ونێك له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌ت به‌ ئاگای هێنایه‌وه‌ .


ئه‌م کابرا بێ باوه‌ڕه‌ شه‌وێك له‌ خه‌ویدا بینی که‌وتۆته‌ نێو ده‌ریایه‌ک وه‌ خه‌ریکه‌ ئه‌خنکێ و شپڕزه‌بووبوو له‌ تاو ڕوحی خۆی له‌ خه‌وه‌که‌یدا هاواری کرد (یا الله) به‌مه‌ به‌ ئاگا هاته‌وه‌ له‌ خه‌وه‌که‌ی و ڕزگاری بو له‌ خنگا له‌م خه‌وه‌ ناخۆشه‌ .زۆر به‌لایه‌وه‌ سه‌یر بوو چونکه‌ ئه‌و هیچ باوه‌ڕی به‌ بوونی خودا (الله)نه‌بوو وه‌ خۆی به‌ پێشه‌نگی بێ باوه‌ڕان و مولحیدان ئه‌زانی .
شه‌وی دواتر به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ خه‌ویدا که‌وته‌وه‌ نێو ده‌ریاو خه‌ریک بوو ئه‌خنگاو به‌ هه‌موو هێزی هاواری کرد (یا الله) دیسان به‌ هانا بردن بۆ خودای ته‌نها به‌ ئاگاهاته‌وه‌و ڕزگاری بوو له‌م خه‌وه‌ ناخۆشه‌ زۆر ترسا و زۆر به‌لایه‌وه‌ سه‌یربوو بۆیه‌ بڕیاریدا که‌ قورئان بخوێنێته‌وه‌ .

دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی کرد به‌ دیراسه‌ت کردنی قورئانی پیرۆز گه‌یشته‌ ئایه‌تێک که‌ باس له‌م حالته‌ ده‌کات که‌ ئه‌م به‌سه‌ری هاتوه‌ له‌ خه‌ودا .
ئه‌میش خودای گه‌وره‌ ده‌فه‌ر موێت.
واذا مسکم الضر فی البحر ظل من تدعون الا ایاه فلما نجاکم الى البر اعرضتم وکان الانسان کفورا
واته‌ (خه‌ڵکینه‌ ئێوه‌) کاتێك له‌ ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه‌ تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه‌ هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه‌ له‌ بیرو هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه‌ له‌و زاته‌ (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته‌ وشکانیه‌وه‌، ئێوه‌ پشت له‌ به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.

کاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ خێرا ووتی و الله ئه‌م ووته‌یه‌ نابێت قسه‌ی مرۆف بێت چۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ ووته‌ی مرۆفێک بیت که‌ 1400 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ بیابان ژیابێت و بۆته‌نها جارێکیش له‌ ژیانیدا به‌ ده‌ریادا سه‌فه‌ری نه‌کردبێت چون ئه‌م مرۆفه‌ ئه‌توانێت وا به‌ جوانی هه‌ست به‌ هه‌ستی مرۆفه‌کان بکات له‌ کاتێک که‌ خه‌ریک بێت بخنکێت .بۆیه‌ گووتی والله ئه‌م مرۆفه‌ پێغه‌مبه‌ری خودایه‌و وه‌ ڕاست گۆیه‌ وه‌ ئه‌مه‌ بوه‌ هۆی ئیسلام بوونی ئه‌م پیاوه‌و سوپاس بۆ خودا ی کار جوان .

bextewery.net

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

2

وه‌ڵام: خه‌وێك و ئایه‌تێکی قورئان بووه‌ هۆی موسوڵمان بوونی .......

dast  xoshh

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: خه‌وێك و ئایه‌تێکی قورئان بووه‌ هۆی موسوڵمان بوونی .......

بةخيربيت بؤ باوه شي ئيسلام

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: خه‌وێك و ئایه‌تێکی قورئان بووه‌ هۆی موسوڵمان بوونی .......

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]