بابهت: گهورهترین کهشتی که به ووزهی خۆر کاردهکات
[center]
بە مەبەستی پشتگیرکردن لە ھەوڵەکان بۆ بەکارھێنانی سەرچاوە سروشتیەکان بۆ بەکارھێنانی ووزه، کەشتی ( ئم اس تێرنهر پلانێت سولار ) کە کەشتیەکە گشت ئامێرەکانی بەووزەی خۆر کار دەکات گەیشتە دوورگەی لوئلوئە لە قەتەر .
ئیرۆن لی رۆزک کاپتنی کەشتیەکە ئاماژەی کرد بە چۆنیەتی کارکردنی کەشتیەکەو ئاشکرایکرد کەشتیەکە پشت بەوزەی پاک دەبەستێت، بەرێگەی دوو باڵی گەورە کە پێکھاتون لە ٥٧٣ خانەی خۆرو لە پێشو دواوەی کەشتیەکە بەستراونو لە توانایی باڵەکاندایە ووزەکە لە ٦ پاتریی کۆبکاتەوە،
رۆزک وتیشی ئێمە دەمانەوێ بەم کارە پەیامێک بگەیەنین بەو کەسانەی گومانیان ھەیە لە سەرکەوتنی ئەم ئەزمونە بەبێ بەکارھێنانی سوتەمەنی، ئێستا لە ھەریەک لە ئەڵمانیاو سویسرا کار بە ووزەی خۆر دەکرێتو لە توانایدایە لە داھاتوشدا بە شێوەیەکی فراوانتر بەکاربێت لە بوارەکانی تری ژیاندا، بریارە ئەم کەشتیە لە گەشتێکی دوورو درێژدا بەدەوری جیھاندا بسورێتەوە.
kurdsat[/center]