بابهت: باڵندەیەك هیندەی نەمابوو فرۆكەیەك بخاتە خوارەوە
باڵندەیەك هیندەی نەمابوو فرۆكەیەك بخاتە خوارەوە
خەریكبوو فرۆكەیەكی پاسەوانەكانی سنوریی ژاپۆن تووشی كارەساتێكی گەورەببێت، كاتێك لە ئاسماندا باڵندەیەك خۆیی پیاكێشا.
فرۆكەیەك لە جۆری (دی ئێچ سی 8-315) لە بەرزایی 300 مەتر دەفڕیی بەسەر دەریای چینی خۆرهەڵاتدا، كاتێك باڵندەیەك خۆی پیاكێشا و كونێكی لەپێشەكەی كرد كە تیرەكەی مەترێك دەبوو.
لەگەڵ ئەوەی كە باڵندەكە خۆیكێشا بەپێشی فرۆكەكەدا، بەڵام فرۆكەوانەكە توانی درێژە بەفڕینی فرۆكەكەی بدات بۆ ماوەی كاتژمێرێكی دیكە تا گەیشتە فرۆكەخانەی (ئایچیجاكی) لەنزیك تایوان، بە خۆی و نۆ سەرنشینەكەیەوە.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم