بابه‌ت: *مردن هیچ کات و ساتی دیاری کراوی نیه *
مردن هیچ کات و ساتی دیاری کراوی نیه ،که ئینسان کاته دیاری کراوه‌که‌ی کۆتای هات ناتوانێ یه‌ک هه‌نگاوی زیادیش بڕوا، ئێمه‌ی موسلمان ئه‌بێ به‌رده‌وام دوعای ئه‌وه بکه‌ین که خوای گه‌وره کۆتایی ته‌مه‌نمان به‌خێر بگێرێت .... له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له شه‌وی پێنجه‌م ی ئه‌م مانگه دا گه‌نجێکی موسلمان و خواناس له‌دوای کردنی نوێژی ته‌ڕاویح به‌کۆمه‌ڵ له مزگەوت دێته ده‌ره‌وه ده‌رسی قورئانی پیرۆزی ئه‌بێت ،به‌ڵام کاته‌که‌ی ماوه که‌بڕوات بۆ دەرس خوندێن ده‌ڵێت تا کاتی ده‌رسه‌که دێت ده‌ڕۆم له‌م خواردنگه‌ی نزیکمان له‌فه گه‌سێک ده‌خۆم له‌دوای خواردنی گه‌سه‌که‌ی له‌رێگا سه‌یاره‌یه‌ک لێی ئه‌دات و گیانی پاکی ده‌ر ده‌چێت خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات ،،مردنیش به گه‌نجی و پیری نیه ،هه‌ر له‌پرسه‌ی ئه‌م گه‌نجه له ڕۆژی دووه‌م له مزگه‌وت که‌سێ هات بۆ پرسه به‌ڵام خوای گه‌وره بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌م که‌سه هه‌ر له ماڵی خوای گه‌وره به ده‌می به‌ڕۆژوو گیانی ده‌رچێت هه‌ر له‌دوای به‌خێر هاتن کردنیان پشت ئهگهینێته دیواری مزگه‌وته‌که‌و سه‌ر به‌رز ناکاته‌وه گیانی پاکی ده‌رده‌چێت ڕۆحی پاکی به‌رز ده‌بێته‌وه لای په‌روه‌ردگار ،انشاء الله خوای گه‌وره له گوناهی ئه‌وان و ئێمه‌ش خۆش ئه‌بێت،انشاء الله خوای گه‌وره کۆتا ته‌مه‌نمان به‌خێر ئه‌گێڕێت.
امين [/right]