بابه‌ت: هه‌مووی زۆر ڕاسته
[size=16]*هه‌رکاتێک که بێخه‌م و کێشه ژیانت به‌سه‌ر برد
ئه‌وا بزانه که له‌و دیو ماله‌که‌ته‌وه هه‌ژارێک هه‌یه له کێشه‌دایه و
خه‌می ژه‌مه نانێکی ئێواره‌یه‌تی،،،،
*هه‌رکاتێک له ماڵێکی ته‌واو و خانوویه‌کی خۆشدا ژیان و گوزه‌راند به‌سه‌ربرد
ئه‌وا بزانه ڕه‌شه‌بایه‌ک هه‌یه له شوشه‌ی په‌نجه‌ره شکاوه‌کانی ماڵێک ده‌دات و
خۆشی و ئاسوده‌یی ژیانیانی بردووه،،،،
*هه‌رکاتێک دڵت خۆشبو له خۆشی‌دا بویت و ئاسوده بویت
ئه‌وا بزانه که که‌سێک هه‌یه
له ناخۆشترین ساته وه‌خته‌کانی ژیاندا ده‌ژی،،،،
*هه‌رکاتێک که پێداویستی و که‌لوپه‌لێکی گران به‌ها و به‌نرخت کڕی
ئه‌وا بزانه که‌سانێک هه‌ن
له ده‌ست گیرفانی به‌تاڵ و خاڵی ده‌ناڵێنن،،،،،،،
*هه‌رکاتێک تۆ له‌شساغ و ته‌ندروست بوویت
ئه‌وا بزانه که‌سانێک هه‌ن
نه‌خۆش و په‌ککه‌وته و بێهاوده‌م و غه‌ریبن،،،،،،
*هه‌رکاتێک گه‌نجێک بوویت له‌سه‌ر مۆدێل و به ئاره‌زووی خۆت ژیانت به‌ڕێ ده‌کرد
بزانه له‌دوای تۆوه گه‌نجێکی هه‌ژار هه‌یه و
به ئاره‌زووی ژیانیش ناتوانێت بژی نه‌ک به ئاره‌زوی خۆی،،،،،،
*هه‌رکاتێک ژیانی دونیات زۆر خۆش‌ویست و زۆر په‌یوه‌ست بوی پێیه‌وه
ئه‌وا بزانه مردنێک هه‌یه
ساته وه‌ختێک ده‌تنێرێته‌وه بۆ ئه‌و دنیا،،،،،،،
*هه‌رکاتێک که مردنت بیرچووه‌وه
ئه‌وا بزانه که به‌دیهێنه‌رێکی گه‌وره هه‌یه و خاوه‌نی زه‌وی و ئاسمانه‌کانه و گه‌ردوونی درووستکردووه و
تۆی هێناوه‌ته بوون ڕۆحێکی پێبه‌خشیوی و
ڕۆژێک ئه‌و ڕۆحه‌ت لێ ده‌سه‌نێته‌وه،،،،
*هه‌رکاتێک هه‌ستت به هه‌ریه‌که له‌م شتانه کرد
ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رت سوپاسگوزاری خودای گه‌وره بیت و
درک به ناز و نیعمه‌ته‌کانی و هه‌ست به مه‌زنی و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگار بکه‌یت،،،،،
س.یانه‌ی ئه‌ڤین[/size]