بابهت: یاریكەرێكی بەرازیلی پێوەندیی بەیانەى هەولێرەوە دەكا
[size=16]سكرتێرى یانەى هەولێر رای گەیاند یاریكەرێكی پیشەوەرى بەرازیلی پێوەندیی بەتیپی تۆپی پێی یانەكەیانەوە دەكا.
مەحموود عەزیز بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، لەسەر داواى نزار مەحرووس راهێنەرى نوێی یانەی هەولێر
یاریكەرێكی بەرازیلی پێوەندیی بەیانەكەوە دەكا. عەزیز لەبارەى زانیاریی ئەم یاریكەرە گوتی، ناوى جۆنیۆرە و لە دایكبووی 1987 و لە هێڵی هێرشبەر یاریی دەكا، وەرزی رابردوو گۆڵكاری خولی تایلەندی بوو و ئەمساڵیش یانەى فەیسەڵی ئوردنی بەنیاز بوو گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكا، بەڵام هەردوولا نەگەیشتبوونە رێككەوتن.
2 یاریكەری هەڵبژاردەى تۆپی پێی سووریا كە یەكیان لە هێڵی بەرگرى و ئەوى تریان لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەكا بگەنە شارى هەولێر، لە چەند رۆژى داهاتووشدا تاقیكردنەوەیان بۆ هەرسێ یاریكەرە نوێیەكە دەكرێ و دواتریش ئەگەر لە تاقیكردنەوەكان دەرچوون گرێبەست لەگەڵ یانەی هەولێر ئیمزا بكەن.
سكرتێری یانەی هەولێر گوتی، بەرپرسانی یانەی هەولێر و نزار مەحرووسی راهێنەری سووریایی هەوڵە دەدەن باشترین پێكهاتە بۆ كێبەركێكانى یەكەتیی تۆپی پێی ئاسیا ئامادە بكەن.
[/size]
[size=16]aknews.com[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]