بابهت: كچێك لە کەلار لە براکەی حامیلە بوو!!!
[size=24]بۆ ئێمە ی ڕۆژنامەنووس لە نووسینگەی گەرمیانی سپێدە ژیان مامەڵەیەكی بەردەوامە لەگەڵ هەواڵی سەخت وناخۆشدا ، هەژاری ، نەخۆشی ، ڕەشوڕوتی ، نەهامەتی و كەناركەوتن و كوێرەوەریەكانی خەڵك ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا زۆر جیاواز بوو ،بەخوا بڕوا بكەن هەڵیتەكاندم ،ئێمە زۆرجار لەفڕێدانی مناڵێكی تازە لەدایك بوو لەشەوێكی ساردی زستاندا ئاگاداركراوینەتەوە و وێنەی هەندێ لەو مناڵانەشم لایە ،هەرچەندە ئەسڵ لەم حاڵەتانەدا بۆ ئیماندارێك ستركردنە بەڵام بەپێویستم زانی لەم هەواڵە هەژێنەر و سامناكە ئاگادارتان كەم "ئەمڕۆ سێشەم 24 /1 /2012ژنێك كە بە حسابی خێزانەكەی كچە لە حاڵی ژانگرتنی مناڵ بووندا هێنراوەتە نەخۆشخانە ی شێرەی نەقیب لەكەلار و دوایی پشكنین دەركەوتووە ئازارەكەی ژانی مناڵبوونە و مناڵەكەشی بووە، تا ئێرە ئاسایی بۆتەوە و لەم وڵاتەداو چەندین حاڵەتی تری تۆماركراوی منالی ناشەرعی و زینا تۆماركراوە ،بەڵام ئەوەی لەم كەیسەی كەلاردا نائاساییەو هەناسەی منی لە نیوەڕۆ وە تەنگ كردووە و دنیای خۆمی لێ هێناومەتە یەك و بەرچاوی تاریك كردوم و تامی لەژیانما نەهێشتووە ئەوەیە :ئەم كچە لە بەردەم دادوەرێكی لێكۆڵینەوەی دادگای كەلاردا كە لە نەخۆشخانە ئامادەبووە دانی بەوەدا ناوە كە لە براكەی حامیلەیە و براكەشی بە تەواوی دانی بەمەدا ناوە و دەسگیركراوە ،كچەكە بڕیارە بۆ پشكنینی زیاتر بگوێزرێتەوە بۆ هەولێر ،كچ وكوڕەكە لە خانەوادەیەكی گەڕەكێكی میللی كەلارن"هەواڵەكە كە هی ئەمڕۆی كەلارە تەواو ،بەڵام توخوا من زۆر نیگەران و بێتاقەتم ،ئێمە هەموومان خێزان و كچ و خوشكمان هەیە ،با نەڵێین ڕوداوێكی ئاسایی كۆمەڵایەتیە ،ئەم لادانە تۆقێنەرانە لەم كۆمەڵگایەدا بوونەتە دیاردەیەكی سامناك و هەڕەشە لە ئاسایشی كۆمەڵایەتیمان ئەكەن ، ئێمە لەم بوارەدا دەسەڵاتێكی بێباك و ڕوخێنەرمان هەیە! كە بۆ مانەوەی خۆی هەموو شتێ ئەڕوخێنێ ،بەڵام وەرن بە خۆمان و هەموو دەزگا و دامەزراوەكانمانەوە بە هەموو شتێكدا بچینەوە"میدیا ،پەروەردەی ئاینی ،پەروەردەی خێزانی ،پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان ، تەكنۆلۆژیا و هەمووشتێكی تر"توخوا من زۆر نیگەران و هەراسانم ، خەریكە هیچ نەبینم!
By: بێستون ژاڵەیى[/size]
[/center]