بابه‌ت: سه يركه ن وبزانن بيره ميردى كه وره 100سال له مه وبه جون رباسى ئه مرومان بوده كات!!!
زۆر كه‌م ئه‌مێنێ نوێژ و جه‌ماعه‌ت،
له ئه‌مانه‌تیش ئه‌كه‌ن خیانه‌ت.
عزه‌ت ئه‌چێته لای پیاوی زاڵم،
... ... قه‌در و أیمانی نامێنێ عالم.
بره‌و ئه‌سێنێ شه‌راب و قومار،
ماڵ گران ئه‌بێ له شار و بازار.
كوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ،
فه‌قیر و هه‌ژار ئه‌خاته ڕۆ ڕۆ.
ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌كات ناده‌ن به ئیحسان،
ڕاستی نامێنێ زۆر ئه‌بێ بوختان.
گۆرانی سوك و قسه‌ی ناڕه‌وا،
په‌سه‌ندتر ئه‌بێ له ذكری خوا.
دایك و باب قه‌دریان لای كوڕ نامێنێ،
كه‌س له مه‌كته‌بدا قورئان ناخوێنێ.
پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌ڕوا له عه‌رزی،
كچ و كوڕ پێك دێن له ڕوی بێ عه‌رزی.
ئه‌مه نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه،
واده‌ی ده‌جال و فیتنه‌ی شه‌یتانه.
ڕۆی چیتر نایه‌ته‌وه ئه‌و ڕۆژانه‌ی چاوه‌ڕێت بووم
جارێکی تر باست ناکه‌م له ژیانم ده‌رت دێنم
گه‌ر زمانیشم باست بکا من سوێند ده‌خۆم ده‌یقرتێنم
چونکه ئازیز خۆشهوستیم شایه‌نی تۆی نه‌فام نیه
ده‌بڕۆ ئیتر ئه‌ی بێ وه‌فا دڵی من شوێنی تۆ نیه[size=16][/size]