بابهت: سەقافەتی ئیسلامی و سەقافەتی جاهیلی
بارزان رەمەزان
سەقافەتی ئیسلامی و سەقافەتی جاهیلی
واتە ( هەموو ئەو بیرو باوەرانەی غەیری ئیسلامن)
لەسەردەمی هاتنی پێشەوای مرۆڤایەتی (محمد صالی اللە علیە وسلم ) کە خوای جیهانیان بۆ پێغەمبەرایەتی هەلی بژراد وە ئەم قرئانە موبارەکەی لە ئاسمانەوە بۆ دابەزاند بۆ ئەوەی ببێتە کۆتا بەرنامەی مرۆڤ بۆ حوکمرانی لە هەموجیهان وە رزگار کردنی مرۆڤ لە هەموو نەزانییەك . وە موسلمانان بە درێژایی پابەندبوونیان بەم ئیسلامە شارستانیەتێکی گەورەیان دروست کرد و جودا لە هەمو گەلان و ئومەتانی تر وە موسلمانان بە هۆی ئەم قورئانە پیرۆزە کە ورد و درشتی پیداویستەیەکانی مرۆڤی تێدایە بۆ حوکم و سیستەم و کۆمەلگاو خێزان و تاك و عەقیدە و عیبادەت و شەریعەت و زانست و بوونەوەر و ژیان و گەردوون .... هیتر ئەوەی من دەمەوێت باسی بکەم دلۆپەیەکە لە دەریای ئیسلام ئەوەیە کە ئەم ئیسلامە سەقافەتێکی تایبەتی خۆی هەیە جودا لەگەل هەموو گەلان و ئوومەتانی جاهیلی وە ئەم سەقافەتە ئیسلامیە وەکوو گولێکی سپی و بۆن خۆشە لە باغی دونیا وە هەموو خەلکی جیهان بۆن و بەرامی ئەم گولە سپی یە ئەکەن وە بەلگە نەویستە من نامەوێت لێرەدا پێناسەو باسی جیاوازی نێوان سەقافەتی ئیسلامی و سەقافەتی جاهیلی بکەم چوونکە هەموو مان ئەزانیین و ئەبینین روون و ئاشکارایە بەلام سەیری سەقافەتی جاهیلی بکەن کە خوای گەورە پێناسەی کردوون لە قورئانی پیرۆزدا کە لەئاژەل خراپترن
(وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ الْجِنِّ وَالإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لاَّ يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لاَّ يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لاَّ يَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُوْلَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ) الاعراف ﴿١٧٩﴾
سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له پهری و ئادهمیزادمان بۆ دۆزهخ دروست کردوه، ئهوانه دهزگای دڵیان ههیه و کهچی حهقی پێ تێناگهن، چاویشیان ههیه کهچی حهقی پێ نابینن، گوێیان ههیه کهچی حهقی پێ نابیستن، ئا ئهوانه وهکو ئاژهڵ وان ( له شوێنکهوتنی ئارهزوودا) بهڵکو ئهوانه وێڵ تریشن، ئا ئهوانه ههر غافڵ و بێ ئاگان له حهق.
(أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ) الفرقان ﴿44﴾
ئایا وادهزانیت زۆربهی ئهوانهی ڕاستیهکان دهبیسن، یا بیرو هۆشیان دهخهنه کار؟ ئهوانه ههروهک ماڵات وان، بهڵکو گومڕاتریشن.
هەر چەندە قورئان بەلگە نەویستە بەلام بۆ ئەوەی نمونەکەش ببینین بەچاوی خۆمان جوان سەرنج بدە نە ئەم وێنەیەی کە دام ناوە بۆتان ئینجا سەقافەتی جاهیلیەتان بۆ بەدەر دەکەوێت کە چەند لە ئاژەل خراپتر ئەژین .