بابه‌ت: عه‌شقێکی مردوو . . .!
عه‌شقێکی مردوو !
من گه‌رمی دڵی ساردت بووم
له زستانێکی ته‌زیوه
بۆ سوتانی بێ ئومێدیت
بووم به باران و کڕێوه
کانیاوێک بووم له وشه‌ی جوان
باخچه‌یه‌ک بووم له هۆنراوه
به ڕۆشتنت چرای عه‌شق و
ئه‌وینداریمان کوژاوه
که جێت هێشتم هیوام نه‌ما ،
بۆ ئه‌م عه‌شقه پرسه‌م دانا
وتم تازه ئیتر ته‌واو
نایبینمه‌وه له جێژوانا
ئێستا بۆچی هاتیه‌وه لام
چیت ئه‌وێ له‌م دڵه سوتاوه؟
وه‌کوو دڵی مردوو وایه
خۆشه‌ویستی تیا نه‌ماوه
په‌شیمانیش دادت نادا
هه‌تا مردن خه‌جاڵه‌ت به
ئه‌ی خاوه‌نی هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن
عه‌شقی هه‌وه‌س و ڕواڵه‌ت به !
بڕۆ. . هه‌رگیز جارێکی‌تر
بۆ باڵات نابم به سێبه‌ر
شاره‌زای ڕێگای ڕۆشتن بووی
ناگیرسێیتهوه هه‌تا سه‌ر !
سه‌هه‌ند
26/1/2012
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !