1

بابه‌ت: چیرۆكیكی كورت و به‌هیَز

چیرۆكیكی كورت و به‌هیَز
ده‌گێڕنه‌وه‌، پادشایه‌ك به‌ردێكی گه‌وره‌ی له‌ناوه‌ندی ڕێگه‌یه‌كدا دانا، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاردانه‌وه‌ی
خه‌ڵكی ببینێ‌ خۆی له‌ جێیه‌كدا شارده‌وه‌، هه‌ندێ‌ له‌ بازر و لایه‌نگره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پادشا به‌بێ‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌لای به‌رده‌كه‌دا‌ تێپه‌ڕبوون، زۆربه‌یان بۆڵه‌‌یان ده‌هات كه‌ ئه‌مه‌ چۆن شارێكه‌ كه‌ یاسا و ڕێسای تێدا نیه‌.. دادوه‌ری ئه‌م شاره‌ چه‌ند پیاوێكی بێ‌ توانایه، ئای له‌م حومكڕانییه‌ی ده‌كرێین‌ و….تد، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كه‌سێك به‌رده‌كه‌ی له‌ ناوه‌ندی ڕێگه‌كه‌دا لانه‌ده‌برد.

نزیكی خۆرئاوابوون، دێهاتییه‌ك كه‌ باری میوه‌ و سه‌وزه‌ی به‌ پشته‌وه‌ بوو، له‌به‌رده‌كه‌ نزیك بوه‌‌وه‌، باره‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دانا و هه‌رچۆنێك بوو به‌رده‌كه‌ی له‌ ناوه‌ندی ڕێگه‌كه‌ لابرد و له‌ كه‌نارێكدا داینا. له‌ناكاو كیسه‌یه‌كی بینی كه‌ له‌ناوه‌ندی ڕێگه‌كه‌و له‌ژێر به‌رده‌كه‌ دانرابوو، كیسه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و له‌ ناویدا چه‌ند دراوێكی زێڕ و یاداشتێكی بینی، پادشا له‌یاداشته‌كه‌دا نووسیبووی: (هه‌ر به‌ربه‌ست و ڕێگرێك له‌وانه‌یه‌ شانسێك بێت بۆ گۆڕانكاریه‌ك له‌ژیانی مرۆڤدا).
     



f.b

2

وه‌ڵام: چیرۆكیكی كورت و به‌هیَز

(هه‌ر به‌ربه‌ست و ڕێگرێك له‌وانه‌یه‌ شانسێك بێت بۆ گۆڕانكاریه‌ك له‌ژیانی مرۆڤدا).
ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سووده‌ به‌خت یاهوه‌ری دێهاتیه‌که‌بوو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]