بابه‌ت: له گوندێکی ماردین په‌یکه‌ر بۆ مایکڵ جا‌کسۆن دروست ده‌ک
[center]له گوندێکی شاری مادرین له باکووری کوردستان په‌یکه‌رێک بۆ مایکڵ جا‌کسۆن دروست ده‌کرێت.
به‌هۆى خۆشهویستىو سه‌رسامى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچه‌ى باکوورى کوردستان بۆ هونه‌رمه‌ند ماکڵ جا‌کسۆن، دواى مردنى جا‌کسۆن له ساڵى 2009 به‌رپرسانی رێکخراوی (محهلمی) ناوچه‌که، نوێژیان بۆ مایکڵ جا‌کسۆن کرد‌و مه‌ولودیان بۆ خوێنده‌وه، ئه‌مجاره‌ش هه‌مان رێکخراو په‌یکه‌رێک بۆ جا‌کسۆن دروست ده‌کات.
رێکخراوی دیالۆگی نێوان ئایینه‌کان له‌گوندی حهبسو نه‌س (مهرجهمهکلی) سه‌ر به شارۆچکه‌ی میدیادی پارێزگاى ماردین په‌یکه‌رێک بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگى ئه‌مریکى مایکڵ جا‌کسۆن دروست ده‌کات که له ساڵی 2009 کۆچی دوایی کرد.
په‌یکه‌ره‌که‌ى جا‌کسۆن له‌سه‌ر وێنه‌یه‌کی مایکڵ جا‌کسۆن دروست دهکرێتو درێژیه‌که‌ی 3 مه‌ترو پانییه‌که‌شی 1مه‌تر ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش په‌یکه‌ره‌که به‌شێوه‌یه‌ک دروست ده‌کرێت تا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو زمان‌و ئایین‌و ره‌نگ له‌و ناوچه بکات.
پڕۆژه‌ی دروستکردنى په‌یکه‌ره‌که‌ى مایکڵ جا‌کسۆن له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی وێنه‌کێش محه‌مه‌د تورکوت ئاماده‌کراوه‌و ستافێکی 11 که‌سیشى بۆ ده‌ستنیشانکرا بۆ جێبه‌جێکرنى.
zagrostv
[/center]