بابه‌ت: ئه‌ته‌وێت نرخی کات بزانیت...؟
ئه‌ته‌وێت نرخی کات بزانیت
ــ ـ ـ ـ ـ ـ ـــــ ـ ــ ـ ـ ـ ــ ـ ــــــــ
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ده‌ساڵ بزانیت
پرسیار له ژن و پیاوێک بکه که قسه‌یان به‌یه‌که‌وه نیه.
... ... ... ... ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی چوار ساڵ بزانیت
له که‌سێک بپرسه تازه زانکۆی ته‌واو کردبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ساڵ بزانیت
له خوێندکارێک بپرسه له کۆتایی ساڵدا ده‌رنه‌چوبێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک وه‌رز بزانیت
له‌جوتیارێک بپرسه که خه‌رمانه‌که‌ی سوتاوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخییه‌ک مانگ بزانیت
له دایکێک بپرسه که منداڵه‌که‌ی مانگێک پێش کاتی خۆی له‌دایک بووه.
یان له موچه خۆرێک بپرسه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک هه‌فته بزانیت
له‌سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌یه‌ک بپرسه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک ڕۆژ بزانیت
له‌کرێکارێک بپرسه که چاوه‌ڕوانی ئێواره‌یه ڕۆژانه‌که‌ی وه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک کاتژمێر بزانیت
له‌و خۆشه‌ویستانه بپرسه که چاوه‌ڕێی دیداری یه‌کتر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی یه‌ک چرکه بزانیت
له که‌سێک بپرسه له ڕوداوێک ڕزگاری بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی نیو چرکه بزانیت
له که‌سێک بپرسه مه‌دالیایه‌کی ئاڵتونی له ئۆڵۆمپیاتدا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ژیان بزانیت
له‌که‌سێک بپرسه له‌سه‌ر جێگایه و له لێواری مه‌رگدایه