بابه‌ت: لهسهيرو سه‌مه‌ره‌كانی بسم الله الرحمن الرحيم
له‌ڕێگای ئه‌م نموونهجوانانهی خواره‌وه به ئيعجازێكی يه‌كجار وردوجوان و مه‌زنی قرئان پيرۆز ئاشنا ده‌بين،ئه‌ويش بريتيه له (سه‌يرو سه‌مه‌ره‌كانی بسم الله الرحمن الرحيم)،له‌م نموونانه‌دا يه‌كڕيزی و تێك كردنه‌وه‌يه‌كی يه‌كجار سه‌رسورهێنه‌ر له‌وشه‌كان و رسته‌ی (بسم الله الرحمن الرحيم)به‌رچاو ده‌كه‌وێت.ويستی خوای گه‌وره وابوو كه‌ئه‌م جۆره ئيعجازانه دوا بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چه‌رخ و سه‌رده‌مه‌دا به‌ديار بكه‌وێت،تاوه‌ك كاريگهريهكهی زياتر ببێت،چونكه له‌م زه‌مانه‌دا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ته‌نها له زمانی ژماره و ئيعجازهكان تێ ده‌گه‌ن،بۆيه‌شه كه‌قورئانی پيرۆز به عه‌قڵ و بيری هه‌موو جۆره كه‌سانێك ده‌دوێت و ئيعجازهكانی خۆمان پيشان ده‌دات.
ئه‌گه‌ر هاتبايهو ئه‌م جۆره ئيعجازه ژمارهييانهی قورئانی پيرۆز له‌سه‌رده‌مێكی پێش ئێستای سه‌رده‌می ژماره باس بكرايه ئه‌وا كاريگهريێكی ئه‌وتۆی نه‌ده‌بوو.
پێويسته ئاماژه به‌شتێك بكرێت لێره‌دا:
ژماردنی پيته‌كانی قورئانی پيرۆز به‌م شێوهيهدهبێت كه‌وا له قورئان دا نوسراوه،واتا ئه‌م پيتانهی نوسراو ئه‌وا به پيتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌نوسرێت و هه‌ژمارده‌كرێت،ئه‌وجا يه‌كسانه بخوێندرێته‌وه يان نا،بۆ نموونه (واوالعطف)پيتێكی سه‌ربه‌خۆيه چونكه له‌قورئان دا نوسراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام زه‌ننه و __شدة_ئهليفی بچوك و ئه‌مانه بهپيتی سه‌ربه‌خۆ ناژمێردر ێن چونكه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر_د.خ_نه‌نوسراونه‌ته‌وه.
گه‌وره‌یی (بسم الله الرحمن الرحيم)
خوای گهورهپهرتوكه پيرۆزه‌كه‌ی_قورئان_به‌م ڕسته‌يه ده‌ست پێكردوه كه‌له سوڕه‌تی(الفاتحة)دا به‌يه‌كه‌م ئايهت دانراوه،بۆيه پێغه‌مبه‌ر_د.خ_هه‌موو كاره‌كانی دا به‌م 4پيته ده‌ست پێده‌كرد(بسم الله الرحمن الرحيم).
بناغه‌ی بيركاری له‌م وشه‌يه:
ئه‌گه‌ر هه‌موو پيته‌كانی ئه‌م ڕسته پيرۆزه بژمێرين ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه ده‌بێنين:
وشه‌ی (بسم) 3 پيته.
وشه‌ی (الله) 4 پيته.
هه‌ريه‌ك له وشه‌كانی (الرحمن) و (الرحيم) 6 پيتن.
كۆی گشتی پيته‌كان به‌م شێوه‌يه: 3 + 4 + 6 + 6=19 پيت ،ئه‌گه‌ر ڕيزی وشهكاك تێك بچێت ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه،به‌م جۆره خوای گه‌وره زنجيره‌ی وشه‌كانی په‌رتوكه‌كه‌ی ده‌پارێزێت.
ئێستا با ڕسته‌ی (بسم الله الرحمن الرحيم) بنوسينهوهو له‌ژێر ئه‌ر وشه‌يه‌كيش ژماره‌ی پيته‌كانی بنوسينهوه:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
6 6 4 3
ده‌بينين ئه‌گه‌ر ژماره‌كان له‌ته‌ك يه‌كتر بنوسرێته‌وه ئه‌م ژماره‌يه ده‌رده‌چێت(6643)شه‌ش هه‌زاروشه‌ش سه‌دو چل و سێ.
ئێستا ده‌بينين له‌م ژمارهيهدا كهههريهكێكيان نوێنه‌ری پيتێكی ڕستهكهيه و به‌ڵگه‌ی وشه‌يه‌كه،ده‌بينين ژماره 3ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر وشه‌ی يه‌كه‌م (بسم)ده‌كات،ژماره4بۆ وشه‌ی دووه‌م (الله) به‌م شێوه‌يه تاكۆتایی،به‌ڵام ئايا تايبه‌تمه‌نديه‌كانی ئه‌م ژماره‌يه چيه؟.
ئه‌مه كردارێكی دابه‌ش كردنه به‌سه‌ر ژماره‌يه‌كی دياری كرا‌و،ياخود له‌دوباره بووی ژمارهيهكه،ئه‌م ژماره‌يه له‌دووباره بووی ژماره( 7) ه :
6643 = 7 × 949كه‌واته : 6643÷7=949.
له‌شته جوانه‌كانی زانستی بيركاری (زنجيرهكانی ژماره)ييه،ئاشكراكردن و لێكۆڵينه‌وه له‌م زنجيرانه،يارمه‌تی ده‌رێكی سه‌ره‌كی بوون له‌پێشخستنی هه‌موو زانستێك ،وه‌كو زانستی زانسته‌كانی (تهكنهلۆژيای ژماره)،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌يه ئايا سوودی ئه‌م زنجيرانه چين؟!.
كاتێك زانايان بيريان له‌داهێنانی ژمێرياركردهوه_الحاسبة_ئه‌وه پێويست بوو كه‌وا سيسته‌مێكی گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره واتا داهێنانی ژمێريار بكه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژمێريار_الحاسبة_وه‌ك مرۆڤ زمانی ژماره نازانێ،بۆيی سيسته‌می دوانه‌یی_ النظام الثنائي _ بيركاريان بۆدانا ،كه ته‌نها 2 ژماره ده‌گرێته‌وه ئه‌ويش بريتينن له هه‌ردووك ژماره‌ی(1 _0 )،به‌م سيسته‌مه نوسينی هه‌ر ژماره‌يه‌كی بته‌وێت كه بگهنجێ له‌گه‌ڵ ئه‌م 2ژماره‌ی باسمان كرد ده‌توانی بينوسيت،گه‌وربێت يان بچوك،له‌سه‌ر شێوه‌ی زنجيره هه‌موو ژماره‌يه‌كی ئه‌م سيسته‌مه له‌م 2ژماره‌يه پێك دێت و دووباره ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی له‌گه‌ڵی بگونجێت.
ئێستا دێين باسی سيسته‌می (ده‌يان)ده‌كه‌ين،كه‌ئێمه بۆ ژماردنهئاساييهكانمان به‌كاری دێنين،ئه‌م سيسته‌مه ده‌كرێت كه‌وا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ين به‌هۆی زنجيره‌ی ژماره10ه‌وه ،هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌م زنجيريه بنوسرێت له‌هه‌موو ژماره‌يه‌كی 10 كه چه‌ند جارێكيش سفره‌كه‌ی دوباره بوبێته‌وه:
10 100 1000 10000 100000 1
كه‌واته سه‌يری ئیم ژمارانه بكه‌ين ههريهكێكان 10جار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر دوباره بۆته‌وه،واتا 10ئه‌وه‌نده‌ی پێشوی خۆيه‌تی بۆ نموونه:
10 ده‌جار دوباره ده‌بێته‌وه تا ده‌بێته 100هه‌وره‌ها 100ده جار دوباره ده‌بێته‌وه تا ده‌بێته 1000به‌م شێوه تاكۆتایی.
ئێستا با بێينه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان، بابهيهكهوه ئايه‌ته پيرۆزهكه(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ)به‌م سيتهمهی باس كرا به‌م شێوه‌يه شيبكهينهوه:
ئه‌م ژماره‌یه‌ی باسمان كرد واتا(6643) نوێنه‌ری زنجيره‌ی ئايه‌ته پيرۆزهكه ،ئه‌م ژماره‌يه به‌م سيسته‌مه به‌م شێوه ده‌كرێت بينوسين:
+ ( 3 × 1 ) + ( 4 × 10) + ( 6 × 100) ( 6 × 1000)
3 + 40 + 600 +6000
يه‌كان +ده‌يان+سه‌دان+هه‌زاران
ئه‌مه ده‌كاته هه‌مان ژماره (6643) كه‌ئه‌مه‌ش نموونه‌ی ريزكراوی پيته‌كانی (بسمله)يه.
كه‌واته:كاتێك ژماره‌ی پيته‌كانی هه‌ريه‌ك له‌وشه‌كانی (بسمله)به‌شێوه‌ی ڕيزكردنی ژمارهكانيهوه بنوسين،ئه‌وه هه‌ڵده‌ستين به‌ژماردنی پيته‌كانی هه‌موو وشه‌يه‌ك و ژماره‌كه‌شی له‌ژێری ده‌نوسين و ئه‌نجامه‌كه ده‌بينين له‌م ڕێزبهنديه پێكدێت(يه‌كان،ده‌يان،سه‌دان،هه‌زاران،ده‌يان هه‌زار ،سه‌دان هه‌زار.........)واتا هه‌ر وشه‌يه‌ك شوێنێك ده‌گرێت كه‌وا به10جار لهپێشهكهی گه‌وره‌تر ده‌بێت.
بوونی زنجيره‌ی ژماره‌كان له‌قورئانی پيرۆز ،به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی پيرۆز به‌چه‌ندين سه‌ده پێش زانايانی بيركاری كه‌وتوه،به‌رله‌وه‌ی له ئيعجازی(بسمله)بكۆڵينه‌وه،ئه‌وه بهبيرخۆمان دێنينه‌وه كه‌وا ژماره‌ی (6643)ڕيزبه‌ندی پيته‌كانی ئايهتهكهيه_بسمله_،پرسياره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌يه:
ئايا ئه‌م سيسته‌مه به‌سه بۆ ڕێكخستنی ئايهتهكهو پارێزگاری كردنی له ده‌ستكاری كردن؟!.
بابهيهكهوه بابهيهكهوه ئه‌م به‌شه بخوێنينه‌وه:
پيته‌كانی وشه‌ی پيرۆزی (الله)له‌سه‌ره‌تای ئايه‌ته‌كه:
بۆ زياتری ڕێكخستنی ئايه‌ته‌كه خوای گه‌وره پيته‌كانی ناوی پيرۆزی خۆی بهسيستهمی (حه‌وت)ی پاراستوه،بيری ئه‌م سيسته‌مه پشت به ژماردنی پيته‌كانی ناوه پيرۆزهكه ده‌به‌ستێت واتا ژم،له‌هه‌موو وشهيهی ئايه‌ته‌كه،واتا ژماردنی (ئه‌ليف)و(لام)و(هاء)له هه‌مو وشه‌كانی(بسمله)به‌م شێوه‌يه:
وشه‌ی (بسم) ژماره‌ی پيته‌كانی (ئه‌ليف) و (لام)و (هاء) تيايدا 0
وشه‌ی (الله) ژماره‌ی پيته‌كانی(ئه‌ليف)و(لام)و(هاء) تيايدا 4
وشه‌ی(الرحمن) ژماره‌ی پيته‌كان(ئه‌ليف)و(لام)و(هاء)تيايدا 2
وشه‌ی (الرحيم) ژماره‌ی پيته‌كانی(ئه‌ليف)و(لام)و(هاء) تيايدا2
وشه‌ی(الرحيم) ژماره‌ی پيته‌كانی(ئه‌ليف)و(لام)و(هاء) تيايدا 2
كه‌واته ئێستا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر زنجيره ژماره‌يه‌كی نوێين ئه‌ويش بريتيه له:
(0 . 4 .2 . 2 ) هه‌موو ژماره‌يه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و وشه‌يه كه‌وا ئه‌وه‌نده له پيته‌كانی تێدايه،واتا 2 نوێنه‌ری (الرحمن)ه چونكه 2له پيته‌كانی تێدايه،له‌به‌ر ئه‌وه ئايه‌ته‌كه دهنوسينهوه له‌ژێری دا ژماره‌كه‌ش دهنوسينهوه به‌م شێوه‌يه:
بِسْمِ الله الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
0 4 2 2
ئه‌م ژماره‌مان بۆ ده‌رده‌چێت (2240) دوهه‌زارو دوسه‌دو چل،ئه‌مه‌ش ژمارهيهكه قبوڵی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ژماره 7ده‌كات به‌م شێوه‌يه:
7 x 2240 = 320 هه‌مان ژماره‌ی سه‌ره‌وه، كه‌واته 2240÷7=320 به‌بێ ماوه دابه‌ش ده‌بێت،كه‌واته ئه‌م ژماره‌يه‌ی نوێنه‌رايه‌تی ڕيزبه‌ندی وشه‌ی پيرۆزی (الله)ده‌كات ئه‌وا له دووباره بووه‌كانی ژماره((7ه.
بنه‌مای بيركاری بۆ كرداری دابه‌ش كردنی پيته‌كان
له‌كاتی لێكۆڵينه‌وه بۆ دابه‌ش كردنی پيتهدياركراوهكان به‌سه‌ر وشه‌كانی ئايه‌ته‌كه_بسمله_ئه‌وه له ڕێگای بنه‌مايه‌كی به‌هێزی بيركاريهوه بۆی ده‌چين،هه‌موو وشه‌يه‌ك له‌وشه‌كانی ئايه‌ته‌كه نوێنه‌رايه‌تی شوێنێك و جێگايهكی تايبه‌تی هه‌يه،ئينجا ئه‌م جێگايه ژماره‌كه‌ی 0 بێت ،ئه‌مه‌ش واتا وشه‌كه هيچ پيتێكی ناوی پيرۆزی (الله)ی تێدا نيه،ياخود وشه‌كه ژماره 1وه‌رده‌گرێت،ئه‌مه‌ش واتا ئه‌م وشه‌يه 1پيتی ناوهپيرۆزهكهی تێدايه ئه‌ويش يان (ئه‌ليف)ه يان(لام)ه يان(هاء)ه،ياخود ژماره 3 وه‌رده‌گرێت ،ئه‌مه‌ش به‌م مانايه واتا 3 پيتی ناوه‌كه‌ی تێدايه،ياخود ژماره 4ی پێ ده‌به‌خشين واتا هه‌ر4 پيته‌كانی تێدايه.
هه‌روه‌ها ئێمه بنه‌مايه‌كی ترمان هه‌يه كه پێی ده‌گوترێت(بڕگه‌ی كۆمه‌ڵه‌كان)،ئێمه له(بسمله)دا 4 كۆمه‌ڵه‌مان هه‌يه،كهبريتين له هه‌ر4 وشه‌كانی (بسمله)،هه‌ر كۆمه‌ڵه‌يه‌ك ژماره‌يه‌كی تێدايه له پيته‌كان،كه سه‌رجه‌می پيته‌كانی ئايهتهكهيه،بڕگه‌كانی ئه‌م 4كۆمه‌ڵه‌يه له‌گه‌ڵ پيته‌كانی وشه‌ی (الله)به‌راورد ده‌كه‌ين،دواتر پيته هاوبه‌شه‌كان وهردهگرين،
بێ گومان بوونی سيسته‌می كۆمه‌ڵه‌كان و بڕگهكانيان له پيته‌كانی قورئانی پيرۆز،به‌ڵگه‌يه‌كی تره له پێشكه‌وتنی قورئانی پيرۆز به‌سه‌ر ئه‌م بيره بيركاریهی ئه‌مڕۆ به بيركاری نوێ ناسراوه،هه‌روه‌ها بوونی سيسته‌مێكی ڕاوه‌ستاو به وشه‌ی پيرۆزی(الله)به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر كه خاوه‌نی ئه‌م ناوه خۆی ئه‌م په‌رتوكه‌ی ناردۆته خواره‌وه، به‌ڵام ئيعجاز و سيسته‌مێكی زۆر به‌هێزتر له‌سه‌ر ناوه‌جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌دا لێره هه‌يه:
خوای گه‌وره شێوازی نوسين و دانانت ناوه جوانه‌كانی له‌ناو قورئان دا به‌شێوه‌يه‌كی بيركاری وه‌ها به‌هێز و جوالن داناوه كهبههيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵی ده‌ستكاری وگۆڕين ناكات،له سه‌يرترين شێوه‌كانی دانانی ناوی پيرۆزی خۆی له‌وشه‌ی (الرحمن)و (الحيم) ده‌بينين،پێش ئاشكرا كردنی سيستهمهكانی ئه‌م دوو وشه‌يه پێويسته يه‌كه‌م جار لهماناو دهلالهتهكانيان تێبگه‌ين:
ئێمه ده‌زانين بێ به‌زه‌يی و توندی پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی (الرحمن)ه،ئه‌م ئايه‌ته‌ش دوو سيفه‌تی بۆ خوای گه‌وره كۆكردۆته‌وه(سيفه‌تی پاكی و به‌هێزی و توندی و گه‌وره‌یی و جه‌به‌روت ،له‌ناو وشه‌ی (الرحمن)دا هه‌يه،هه‌روه‌ها سيفه‌تی به‌زه‌یی و لێخۆشبوو‌ن وته‌وبه گيراكردنيش له‌ناو وشه‌ی(الرحيم)دا هه‌يه،ئێستا ئێمه له‌نێوان دوو سيفه‌تی هاودژ(له‌مانا)داين له‌ڕووی ڕه‌وانبێژی و زمانه‌وانيدا،پرسياره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌يه:
ئايا سيسته‌می ژماره‌یی بۆ ئه‌م دوو وشه‌يه چيه؟!،ئايا ده‌كرێ لهژمارهش دا هاو دژبن و تاله‌گه‌ڵ دژبوونی له‌زمانه‌وانی دا يه‌كبگرێته‌وه؟!
بێگومان ئه‌مه ئه‌و شته‌يه كه‌له ڕێگای لێكۆڵينه‌وه‌و دابه‌ش كردنی پيته‌كانی ئه‌م دوو وشه‌يه به‌سه‌ر وشه‌كانی ئايه‌ته‌كه‌دا_بسمله_ دهيبيني،له‌به‌ر ئه‌وه ژماره به‌ده‌ست هاتوهكه،واتا ئه‌نجامی دابه‌ش كردنه‌كه قبوڵی دابه‌ش بوون ده‌كا به‌سه‌ر7ڕووی هاودژ له‌گه‌ڵ يه‌كتر،لێره‌دا،لێره‌دا شتێكی نوێ لهبيركاری قورئانی پيرۆز ده‌بينين،كه‌بريتيه له خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌كان به دووڕووی هاودژ له‌گه‌ڵ يه‌كتر بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاودژ بوونی ماناكه‌ش بگونجێت،ئه‌مه يه‌كێكه له‌و هه‌زاران شتانه‌ی كه قورئانی پيرۆز له‌هه‌موو په‌رتوكه‌كانی تردا جياده‌كاته‌وه،بۆ بوونی به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌لايه‌ن كه‌سێكه‌وه هاتوه كه دروست كه‌ری گه‌ردوون ومرۆڤهكانه،خوايه گيان چه‌نده ڕاستت فه‌رمووه
(ألر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ، هود: 11/1
واتا
( ئه‌مه كتێب و پهيامێكه (له‌و پيتانه پێكهاتووه) كه ئايهت و ياساكانى به‌شێوه‌يه‌كى ڕاست و دروست پێكه‌وه په‌يوه‌ست كراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌يان پێدراوه و ڕوون كراونه‌ته‌وه له‌لايه‌ن زاتێكهوه كه دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه).
ئه‌وكه‌سه‌ی له‌په‌رتوكی خوای گه‌وره ده‌كۆڵێته‌وه‌و به‌دوای ئه‌م 2ناوه پيرۆزه‌دا ده‌گه‌ڕێت،ئه‌وا ئه‌م ئه‌نجامه ده‌بينێت كه‌وا:
وشه‌ی(الرحمن)به‌زۆری وايه له‌شوێنێك باس ده‌كرێت كه‌باسی توندیی وپاكی بۆخوا كرابێت،بۆنموونه (وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَداً)مريم: 19/92
واتا
(له‌كاتێكدا بۆ خواى ميهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نيه كه منداڵ و نه‌وه بۆ خۆى بڕِيار بدات)،سه‌يربكه‌ن لێره‌دا باسی پاكی و بێ گه‌ردی خوای گه‌وره دهات له منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمنِ وَلَداًسُبْحَانَهُ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ)الأنبياء: 21/26
واتا (خوانه‌ناسان ده‌يانوت: خواى ميهره‌بان كوڕِى بۆ خۆى برِيارداوه (فريشته‌كان ڕۆڵَهى ئه‌ون)، پاكى و بێگه‌ردى بۆ ئه‌و زاته‌يه، به‌ڵكو ئه‌وانه به‌نده‌ى ڕێزدارى ئه‌ون).
سه‌يربكه‌ن له‌م دوو ئايه‌ته‌دا باسی پاكی خودا ده‌كات لهوهچهنانهوه.
كاتێك باسی جهبهڕوت و گه‌وره‌يی ده‌كرێت ئه‌وه ديسان وشه‌ی(الرحمن)ی تێدا به‌كار هاتوه،خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفّاً لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمنِ وَقَالَ صَوَاباً النبأ: 78/38.
واتا
( ڕۆژێك دێت جوبرهئيل و فريشته‌كان به ڕيز ده‌وه‌ستن و ورتهيان لێنايهت و هيچ قسه ناكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌يان كه خواى ميهره‌بان مۆڵه‌تى بدات و قسه‌ى جوان و به‌جێ پێشكه‌ش بكات)،لێره گه‌وره‌یی بۆ خودايهو ته‌نها ئه‌و زاتی قسه‌كردن ده‌كات ئه‌وڕۆژه ده‌سته‌ڵاتداره،به‌ڵام كاتێ خوای گه‌وره باسی به‌زه‌یی و لێخۆشبوو‌ن و ته‌وبه ده‌كات ئه‌وه وشه‌ی(الرحيم)ی به‌كارهێناوه بۆنموونه
قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمِ، الزمر: 39/53.
واتا
(ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێيان بڵێ:خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌ى به‌نده‌كانم.. ئه‌وانه‌ى كه خۆتان گوناهبار كردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تى خوا، چونكه بهڕِاستى ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ى راست و دروست بكه‌ن، خوا له‌هه‌ر هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت، چونكه بێگومان ئه‌و خوايه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌يه و زۆر به‌سۆزو ميهرهبانيشه)،ده‌بينين لێره‌دا خوای گه‌وره باسی لێخۆشبوو‌ن و گيراكردنی ته‌وبه ده‌كات بۆيه وشه‌ی (الرحيم)ی بهكارهێناوهونهیفهرموه(إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرحمن).
هه‌وره‌ها ده‌فه‌رموێ(أَلَمْ يَعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ وَأَنَّ اللّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمِ)التوبة: 9/104.
واتا
( ئايا نهيانزانيووه كه به‌ڕاستى خوا خۆى ته‌وبه قبوڵ ده‌كات له به‌نده‌كانى و هه‌موو خێر و سهدهقهيهكيشيان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستى خوا خۆى ته‌وبه وه‌رگرو ميهره‌بانه)،لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌شوێنی ته‌وبه گيرا كردن وشه‌ی (الرحيم)به‌كارهاتوه.
كه‌واته 2سيسته‌می ژماره‌یی له‌م 2وشه پيرۆزه ئاشكرا ده‌بێت،هه‌روه‌ك ئێمه له‌به‌رامبه‌ر 2هاودژ داين له‌ڕووی زمانهوانيهوه،توندی و توڕه‌یی،دژی به‌زه‌یین،ئێستا ده‌بينين سيسته‌می ژماره‌یی ئه‌م 2وشه‌يه هه‌روه‌ك ماناكانيان دژی يه‌كترن.
دابه‌ش كردن و شيكردنه‌وه‌ی پيته‌كانی(الرحمن):
بائايهتی(البسمله)بنوسين و له‌ژێر هه‌ر وشه‌يه‌ك ژماره‌ی ئه‌و پيتانه بنوسين كه له‌وشه‌ی (الرحمن) دا هه‌ن،واتا هه‌رو وشه‌يه‌كی (بسلمه)چه‌ند پيتی پێكهاته‌ی (الرحمن)ی تێدابوو واتا(ا ل ر ح م ن)ئه‌وه ژماره ئه‌وه‌نده له‌ژێری ده‌نوسين ئه‌گه‌ر يه‌ك پيتی تێدابوو ژماره 1ده‌نوسين ئه‌گه‌ر2بوون ئه‌وه 2ده‌نوسين .......تاكۆتایی،به‌م شێوه‌يه:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
1 3 6 5
ئێستا ده‌بينين وشه‌ی(بسم) ته‌نها يه‌ك پيتی پێكهاته‌كه‌ی تێدايه ئه‌ويش پيتی(م)بۆيه ژماره(1)مان له‌ژێری نوسيوه، وشه‌ی (الله) (ئهليفێك و دوو لامی تێدايه)كه‌واته ژماره 3 ی به‌رده‌كه‌وێت (الرحمن) شه‌ش پيتی پێكهاته‌ی تێدايه كه‌هه‌مان وشه بهخۆيهتی ژماره 6 له‌ژێری نوسراوه، وشه‌ی (الرحيم) 5 پيتی (الرحمن)ی تێدايه،كه‌واته ده‌بێ ژماره 5 ی له‌ژێر بنوسرێت، ئێستا ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار ژماره‌يه له‌ته‌ك يهكتردال بتوسين ئه‌م ژمارهيهمان بۆ دروست ده‌بێت(5631 )
ئه‌م ژماره‌يه نوێنه‌رايه‌تی وشه‌ی(الرحيم)ده‌كات له‌م ئيعجازه،كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌يه پێچه‌وانه بكه‌ينه‌وه ده‌بێته(1365)ئه‌وكات دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ژماره 7به‌م شێوه‌يه: 1365 = 7 × 195 كه‌واته 1365÷7=195،ئه‌مه وشه‌ی (الرحمن).
دابه‌ش كردن و شيكردنه‌وه‌ی وشه‌ی(الرحيم)
به‌هه‌مان شێوه‌ی (الرحمن) پێك هاته‌ی پيته‌كانی وشه‌ی (الرحيم)يش له‌ناو(بسمله) هه‌ژماره ده‌كه‌ين و ژماره‌يان بۆ داده‌نێين:
ا ل ر ح ي م
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
1 3 5 6
ئێستا ژماره‌ی نوێنه‌ری وشه‌ی (الرحمن) 5631 بوو به‌ڵام هی (الرحيم)6531 نوێنهريهتی،ئه‌گه‌ر له‌م ژماره‌يه ورد بينه‌وه ده‌بينين كه‌وا له چه‌ند جارێكی دوباره بونه‌وه‌ی ژماره 7 پێك هاتوه به‌م شێوه‌يه:
6531 = 7 × 933 كه‌واته 6531÷7= 933.
ئێستا جياوازيهكهی ده‌بينين:
وشه‌ی الرحمن چونكه له زمانه‌وانی دا مانای پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی الرحيم ه بۆيه ژماره نوێنه‌ره‌كه‌ی (5631) ده‌بێ پێچه‌وانه بكه‌ينه‌وه ئه‌وجا به‌سه‌ر ژماره 7 دابه‌ش بوو،به‌ڵام وشه‌ی الرحيم وانيه و به‌پێچه‌وانه‌ی دژه‌كه‌ی يهكسهر دابه‌ش بوو.
ئايا ئه‌مه ئيعجازێكی سه‌رسورهێنه‌ری قورئانی پيرۆز نيه؟!.
پرسيارێك لێره‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا:ئايا ئه‌م سيسته‌مه به‌سه بۆ پاراستنی قورئان له ده‌ستكاریكردن؟!.
ئه‌م سيسته‌مه به‌س چونكه گۆڕانكاری قبوڵ ناكان،به‌ڵام ڕه‌حمه‌تی خودا‌ش له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌يه.
ئێستا ئه‌گه‌ر پيته‌كانی وشه‌ی سه‌ره‌تای(البسمله)وه‌رگرين له‌گه‌ڵ كۆتاكه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌مان ده‌بێت:
وشه‌ی (بسم) 3 پيته ، وشه‌ی (الرحيم) 6 پيته ،هه‌ردووك ژماره له‌ته‌ك يه‌كتر بنوسين ئه‌وا ژماره 36ده‌رده‌چێت،كه‌واته ژماره‌ی نوێنه‌ری سه‌ره‌تاو كۆتایی(بسمله) ژماره(36)ه،ديسان ئه‌وه‌ش له‌دوباره بووی چه‌ند جارێكی ژماره(7)ه به‌م شێوه‌يه:
63=7×9 كه‌واته : 63÷7=9 ، لێره‌دا ده‌بينين سه‌ره‌تاو كۆتایی (بسمله) پهسوهسته بهسيستمی ژماره 7 كه قبوڵی گۆڕانكاری ناكات،ئه‌مه‌ش كارێكی ڕه‌وايه ئێمه ده‌بينين كه‌وا هه‌موو كۆشكێك سه‌ره‌تاو كۆتاكه‌ی به‌يه‌كه‌وه به‌ستراوه ،ئه‌گه‌روانه‌بێت ئه‌وه زۆر زوو تێك ده‌چێت،خوای گه‌وره‌ش ويستی وابوو په‌رتوكه‌كه‌ی بپارێزێت بۆيه به‌م سيسته‌مه پاراستويهتی.
سيسته‌می دوباره بونه‌وه‌ی پيته‌كان:
(بسمله) له 10 پيتی ئه‌بجه‌دی پێكهاتوه، لهوپيتهوه دهيژمێرين كه‌زياتر دووباره بۆته