بابه‌ت: ده‌ریاچه‌یه‌ك زینده‌وه‌ران ده‌كوژێت
ده‌ریاچه‌یه‌ك زینده‌وه‌ران ده‌كوژێت
ده‌ریاچه‌یه‌كی بچوك هه‌یه له‌ویلایه‌تی مونتانا كه درێژییه‌كه‌ی میلێك دهبێتو پانیه‌كه‌شی نیو میلو قوڵی (270) مه‌تره، پێشتر كانی ده‌رهێنانی مس بووه له‌ساڵی (1982) داخرا، هه‌موو كانه‌كه به‌هۆی ئاویی ژێر زه‌وییه‌وه ئێستا ئاو دایپۆشیوه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ریاچه‌یه زۆر ژه‌هراوییه به‌ڕاده‌یه‌ك هیچ زینده‌وه‌رێكی تیادا ناژی.
هه‌ر زیندهورێكش نزیكبێته‌وه لێی، دهیكوژێتو قه‌ده‌غه‌یه گه‌شتیاران مه‌له‌ی تیادا بكه‌ن.
ئاوی ده‌ریاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكدێت لهمهنگهنیسو ئاوێته‌ی مس‌و ئاسن كه جلوبهرك دهڕزێنێتو چاو ده‌سوتێنێت، پێست ده‌توێنێته‌وه، وه‌ك تێزاب وایه، نه ماسی‌و نهگژوگیاو ته‌نانه‌ت مێشوله‌ش ناوێرێ گه‌رای تیادابنێت.
به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ له‌پاڵاوتنی ئه‌و ئاوه، تا وایلێبكه‌ن ڕێژه‌ی ژه‌هره‌كه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵدابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زاناكانی تووشی سهرسامیكرد ده‌ركه‌وتنی به‌سه‌ده‌ها میكرۆب دهگمهنو به‌كتریاو قه‌وزه‌و كه‌ڕوو بوو، تاك خانه‌ی بوو له‌م ئاوهداو پێده‌چێت ئه‌م زینده‌وه‌ره ورده تاك خانانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه یارمه‌تیده‌رێكی باشبن.
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم