بابه‌ت: منداڵێكی بێ خوێن له‌دایكبوو
منداڵێكی بێ خوێن له‌دایكبوو
منداڵێك دكتۆره‌كانی به‌ریتانیای تووشی سه‌رسامیی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌دایكبوو ده‌ركه‌وت كه یه‌ك دڵۆپ خوێن چییه له جه‌سته‌یدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی به‌ریتانی، منداڵێك به‌ناوی (ئۆلیڤه‌ر) له‌دایكبووه كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه به‌هۆیه‌وه هه‌رچی خوێن له‌جه‌سته‌یدا بووه، له‌ناو منداڵانی دایكی‌دا وشكببۆوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌و منداڵه كاتێك كه له‌دایكبوو، ڕه‌نگی زۆر زه‌ردبووه هه‌ناسه‌ی نه‌ئه‌دا بۆماوه‌ی 25 خولهك دكتۆره‌كان نه‌یانتوانی لێدانی دڵَی هه‌ست پێبكه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خوێنیان تێكرد، ده‌موده‌ست دڵَی كه‌وته لێدان له‌مردن ڕزگاری بوو.
له‌مباره‌یه‌وه دایكی منداڵه‌كه، ده‌ڵێت "له‌دایكبونی ئۆلیڤه‌ر زۆر ترسناكبوو، تائێستا لای كه‌س باسم نه‌كردووه، ئه‌و له‌دایكبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك دڵۆپ خوێن چییه له جه‌سته‌یدا هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا بۆم پێده‌كه‌نێت، دكتۆره‌كان له مردنه‌وه بۆیان گه‌ڕاندمه‌وه سوپاسی خودا و ئه‌وان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیارییه به‌نرخه."
رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری
بەگریانەوە با‌نگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم