بابهت: شەڕە بەرد لە هەولێر!
[center]
شاری هەولێری سەروەرییەكی گەورەی هەیە لەمێژووی كوردستان، ئێستا پایتەختی كوردستانە و بەچەندین سەدە تێپەڕییەوە و چەندەها كاری سەیر و جوانی لێ دەركەوتووە، لەساڵانی كۆندا هەولێر بچووك بووە، بەڵام لەم چەند ساڵانەی دواییدا پێشكەوتن و گەورەبوون و فراوانبوونێكی بەخۆوە بینیوە، ئەوانەی بەتەمەنن بیرەوەری ڕۆژانی ڕابردوو یادگاری ئەمڕۆی قسە و باسەكانیانە، ئێمەش یادگارییەكی خۆش و جوان دەخەینەوە بیر ئەو كەسانە و وەك زانیارییەكی تازەش بەگەنج و لاوانی دەبەخشین، لەساڵانی نێوان (1936 تاوەكو 1960) شەڕێكی سەیر هەبوو لەشاری هەولێر، كە لەنێوان خەڵكی قەڵات و گەڕەكی تەیراوە هەبوو، ئەو شەڕەش بە(بەرد) دەكرا كە ئەوانەی قەڵات لەسەرەوە ئەوانەی خوارەوەیان بەرد هاوێژ دەكرد و ئەوانەی خوارەوەش وەڵامی بەرد هاوێژتنەكانیان دەدانەوە، ئەو تابلۆیە گوزارشت لەو جۆرە شەڕە دەكات و دەگێڕننەوە و دەڵێن : زیاتر ئەو شەڕە بەردە لەوەرزەكانی (بەهار و پاییزدا) ڕووی دەدا، مەسەلەكەش تەنیا خووێك بووە و بەرامبەر یەكتر، وەكو ئەوەی بووبێتە نەریت و شتێكی لاسایی.
gulan-media[/center]