1

بابه‌ت: ریال مه‌دریدخاڵ به‌رزده‌كـاته‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات

[center]راپـــۆرت :له‌درێژه‌ی یـارییه‌كـانی خـولی لالیـگـای ئیسـپــانیـا شـه‌وی رابـردوو یـارییه‌كـانی جـه‌وله‌ی 21 ده‌ستی پێكـرد له‌گرینگترین یـارییه‌كـانی شـه‌وی رابـردوو ( ریـال مه‌درید × زه‌ره‌گـۆزه‌ ) ، ( ڤیـاریـال × به‌رشلۆنه‌ )

یـانه‌ی ریـال مه‌درید له‌نێو یـاریگـای خـۆی له‌بـه‌رده‌م 78 هـه‌زار هــانده‌ر روبـه‌روی یـانه‌ی زه‌ره‌گـۆزه‌ بـۆوه‌ له‌م یـارییه‌دا یـانه‌ی ریـال مه‌درید توانی سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجـامی 3 گـۆڵ به‌رامبـه‌ر 1 گــۆڵ ، له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خـوله‌كی 11 یـاریزان ئینخیل لافیتـا توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ یـانه‌ی زه‌ره‌گـۆزه‌ تـۆمـار بكـات پـاش ئه‌م گـۆڵه‌ یـانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستی به‌هێرژبردن كـرد تـاوه‌كـو گۆڵی به‌رامبـه‌ر تۆمـار بكـات له‌خـوله‌كی 32 یـاریزان ریكـاردۆ كـاكـا توانی گـۆڵی به‌رامبـه‌ر بۆیـانه‌ی ریـال مه‌درید تـۆمـار بكـات گێمی یه‌كه‌م به‌ به‌رامبـه‌ر بوون كـۆتـایی پێهـات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا له‌خـوله‌كی 48 یـاریزان كریستـانۆ رۆنـاڵدۆ تـوانی گۆڵێك به‌ئۆفساید تـۆمـار بكـات نـابژیوانی یارییه‌كه‌ش گـۆڵه‌كه‌ی هـه‌رژمـار كـرد كه‌چیش ئۆفسـاید بوو ، یـانه‌ی ریـال مه‌درید به‌گۆڵیك پێشكه‌وت تـاله‌خـوله‌خـوله‌كی 56 یـاریزان مسعود ئۆزیل یـانه‌ی ریـال مه‌درید به‌دووگۆڵ پێشێخست و یـارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجـامی 3 – 1 له‌بـه‌رژه‌وه‌ندی یـانه‌ی ریـال مه‌درید كـۆتـایی هــات یـانه‌ی ریـال مه‌درید كــۆی خـاڵه‌كـانی به‌رزكـرده‌وه‌ بـۆ 52 خــاڵ

له‌یـارییه‌كی دیكـه‌دا به‌ئـامـاده‌بـوونی 20 هـه‌زار هــانده‌ر یـانه‌ی بـه‌رشلۆنه‌ بووه‌ میـوانی یـانه‌ی ڤیـاریــال له‌سـه‌رتـایی گێمی یه‌كه‌ی یارییه‌كه‌دا خـاوه‌ن مـاڵ توانی بـاشتر یـاری بكـات و هێرش ببـات به‌ڵام نه‌ی ده‌توانی گۆڵ تـۆمـار بكــات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ جوابی هێرشه‌كـانی یـانه‌ی ڤیـاریـالی ده‌دایه‌وه‌ به‌ڵام نه‌ی توانی گۆڵ تـۆمـار بكـات گێمی یه‌كه‌م بـه‌بێ گــۆڵ كــۆتـایی هــات له‌گێمی دووه‌می یـارییه‌كه‌شدا كـه‌شـوهـه‌وایی یـارییه‌كه‌ گـۆرانكـاری به‌سـه‌رنـه‌هـات له‌روی گۆڵ تـۆمـار كـردنه‌ووه‌ یـاری به‌ئه‌نجـامی 0 – 0 كــۆتـایی هــات ، یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ دووخــاڵی گرینگی له‌ده‌ست دا ده‌بوایـه‌سـه‌ركـه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت چونكه‌ ئه‌نجـامی یـاری نێوان ریأل مه‌درید و یانه‌ی زه‌ره‌گـۆزه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت بوو، به‌رشلۆنه‌ كۆی خـاڵه‌كـانی گـه‌یـانده‌ 45 خــاڵ جیـاوازی له‌گه‌ڵ یـانه‌ی ریأل مه‌دریدی پێشـه‌نگ گه‌یـانده‌ 7 خـاڵ

رۆژنـامــه‌ی مــاركـه‌ ده‌ربــاره‌ی هـه‌ردوو یـارییه‌كه‌ ده‌ڵیت

كریسـتـانۆ به‌ئۆفسـاید گۆڵ تـۆمـار ده‌كــات

یـانه‌ی ریــال مه‌درید گــۆڵیكی له‌رێگه‌ی یـاریزان كریستـانۆ رۆنـاڵدۆ تـۆمـار كـرد 100% ئۆفســاید بوو به‌ڵام نـابژیـوان گــۆڵه‌كه‌ی هـه‌ژمــارد كــرد ئه‌مـه‌ش هـه‌ڵه‌ی نـاوبژیـوان
http://store2.up-00.com/Jan12/Wdg25296.jpg

یـانه‌ی ڤیـاریأل لێدانێكی سزای بۆ هـه‌ژمـار نـاكرێت

له‌گێمی دووه‌می یـارییه‌كه‌دا نـاوبژیـوان لێدانێكی سزای بۆ یـانه‌ی ڤیـاریـال هـه‌ژمـارد نه‌كـرد ئه‌و كـاته‌ی كـه‌ یـاریزانی یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆسكیس پـاڵی به‌یـاریزانێكی یـانه‌ی ڤیـاریـال نـا به‌ڵام نـاوبژیـوان هـه‌ژمـاری نـه‌كــرد
http://store2.up-00.com/Jan12/cWA25296.jpg

ئــه‌مـه‌ش چـه‌ند دیـمـه‌نێك له‌ یـارییه‌كه‌ی هـه‌ردوو یــانه‌

( ریـال مه‌درید × زه‌ره‌گـۆزه‌ )

http://store2.up-00.com/Jan12/K8I25493.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/T2225493.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/kMI25493.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/kxz25493.jpg

( ڤیـاریـال × به‌رشلۆنه‌ )

http://store2.up-00.com/Jan12/2CY25754.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/BCa25754.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/3Es25754.jpg

http://store2.up-00.com/Jan12/bwT25754.jpg

ئـامـاده‌كـردنی ( ســانی نـاصیح ) [/center]

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ریال مه‌دریدخاڵ به‌رزده‌كـاته‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات

smile صه دا٩٠یةکلایی بووة به رشلؤنةی بی ناو بژیوان ته عادلةو به رشلؤنةی به ناوبژیوان ده باته وة

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

4

وه‌ڵام: ریال مه‌دریدخاڵ به‌رزده‌كـاته‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات

سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م ڕاپۆرته‌ هه‌مووم خوێنده‌وه‌ بژیت .
به‌رشلۆنه‌ ناوبژیوانان له‌گه‌ڵیه‌تی چونكه‌ .....

5

وه‌ڵام: ریال مه‌دریدخاڵ به‌رزده‌كـاته‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات

LoSt-MaN نووسی:

smile  برشلؤنةی بی ناو بژیوان ته عادلةو به رشلؤنةی به ناوبژیوان ده باته وة

به‌ یاریزان ئه‌نێستــا نه‌ك نـابوبژیوان

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

6

وه‌ڵام: ریال مه‌دریدخاڵ به‌رزده‌كـاته‌وه‌ و به‌رشلۆنه‌ش خاڵ له‌ده‌ست ده‌دات

Aso Yassin نووسی:

به‌رشلۆنه‌ ناوبژیوانان له‌گه‌ڵیه‌تی چونكه‌ .....

ته‌واوی مـه‌كـه‌ چوونكــه‌..................:|