بابه‌ت: * پــرچ *
[size=16]جاروبار ...پرچت
به تاوێک باران، به ڕه‌شه‌بایێ
وا تێک ده‌چڕژێ
وا ئاڵۆز ده‌بێ
ده‌ڵێم : تا ماوه...ئیتر دانایێ...
که‌چی ئێواران ، که هه‌ر من و تۆین
به چاولێکنانێ هه‌ڵده‌ڕژێ و دادێ
دیسان وه‌ک جاران ، دابین ده‌بێت و
له به‌ری ده‌ست و هه‌ناسه‌م ڕادێ
زریان بۆ زریان
تۆفان بۆ تۆفان به‌جێده‌هێڵێ و
هه‌تا به‌یانی
نوقمی شه‌پۆڵی به‌رامه‌ی مۆردو کنێرم ده‌کا
دانی پیا ده‌نێم :
هه‌رچی ده‌یزانم له فه‌لسه‌فه‌ی ژین
ئه‌و فێرم ده‌کا !
........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]