بابه‌ت: ئەنیشتاین...!
[center][/center]
[center] [size=24]نه‌فسم ئه‌ڵێ بڕۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی دڵت پێی خۆشه...
عه‌قڵم ئه‌ڵێ مه‌ڕۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی داهاتووی لێ ئه‌دۆڕێنی
نه‌فسم ئه‌ڵێ کات زۆره ئه‌توانی دواتر تۆبه بکه‌ی
عه‌قڵم ئه‌ڵێ تۆ نازانی کێ ناڵێ پێش تۆبه کردن نامری
نه‌فسم ئه‌ڵێ ئاخر تۆ گه‌نجی
عه‌قڵم ئه‌ڵێ زۆر گه‌نجی وه‌ک تۆ هه‌ر به گه‌نجی مردن
نه‌فسم ئه‌ڵێ مردن بۆ هه‌موو که‌سێکه، به‌ڵام ژیان بۆ ئه‌وانه‌یه که ئه‌ژین
عه‌قڵم ئه‌ڵێ ده‌ی ئه‌وانه‌ش که مردوون ڕۆژێک بووه که ژیاون
نه‌فسم ئه‌ڵێ که هه‌ر بمری ئیتر بۆ خۆش ڕانابوێری
عه‌قڵم ئه‌ڵێ مادام ئه‌مری کارێک بکه لێی په‌شیمان نه‌بی
نه‌فسم ئه‌ڵێ له هیچ په‌شیمان نابی گه‌ر به ئاره‌زووی خۆت بیکه‌ی
عه‌قڵم ئه‌ڵێ بیرت نه‌چێ پێشتر ئه‌مه‌ت تاقی کردووه‌ته‌وه و لێشی په‌شیمان بووی
نه‌فسم ئه‌ڵێ به گوێ ی من بکه دڵت خۆش ئه‌بێ
عه‌قڵم ئه‌ڵێ بۆ خۆشی کاتیی هه‌وڵ مه‌ده...
پاش ته‌واو بوونی گفتوگۆ، نه‌فسم وتی به گوێم ئه‌که‌ی؟
منیش وتم با پرسێک به عه‌قڵم بکه‌م...!
ئەنیشتاین[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm