بابه‌ت: سوباریهکان .....
[size=16]سوباریهکان 2600 پ.ز _ 800 پ.ز
ناویان:
سه‌باره‌ت به ناویان پێیان ده‌لێن سوئیه‌کان له ناوی ولاته‌که‌یانه‌وه هاتووه سۆمه‌ریه‌کان به ناوچه‌که‌یان ده‌ووت سوبار یان شوبار
هه‌روه‌ها ئه‌که‌دیه‌کان ده‌یان ووت سوبارتۆ (تو) له‌زمانی ئه‌که‌دی به مانای ناوچه‌که دێت واته ناوچه سوبار هه‌روه‌ک به ناوه‌کانی
(ئیلام تۆ-مارۆ-ئۆراتۆ)ده‌وترا له زمانی سۆمه‌ریش سوبار به مانای باکور دێ واته خه‌لکی باکور
شوێنیان:
له ناوچه‌ی باکوری رۆژهه‌لاتی موصل نیشته‌جێ بون ده‌سه‌لاتیان گه‌یشتۆته دیار به‌کر
له باشوریش که‌رکوک واته ناوچه‌کانی باشوری کوردستان به‌شێک له ناوچه‌کانی باکور
ورۆژهه‌لاتی کوردستانیان له ژێر ده‌ست دابوو تا نزیک ده‌ریای سپی ناوه‌راست
ئابوریان:
له رووی ئابووری به دار و به‌رد به‌ناوبانگ بوونه ئه‌مه‌ش وایکردووه هۆزه‌کانی باشور و ناوه‌راست
هیرشیان بکه‌نه سه‌ر وه‌ک له ده‌قه مێژوویه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ هه‌روه‌ها له ده‌قه مسماریهکان
باس له گه‌نمی سوباری کراوه جگه له کۆیله سوباری له نوسینێکی شاری ئالالاخ(تل عطشانه)
له‌سوریا ده‌رده‌که‌وێ که ناوچه‌ی سوئیه‌کان هه‌نجیری باشی لێ بووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ
که سوئیه‌کان له لایه‌نی کشتوکال و باخداری پێشکه‌وتو بوونه له چاو هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان
گرنگترین ده‌قه مێژوویه‌کانی باس له سوباریهکان ده‌کات:
کۆنترین ئاماژه‌پێکردن به سووئیهکان ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رده‌می بنه‌ماله سۆمه‌ریه‌کان یه‌که‌م ده‌ق
ده‌قی پاشای لهگشه به ناوی (ئایاناتم) که ده‌سه‌لاتی له ناوچه‌که دا هه‌بووه باسیان ده‌کات
که‌چۆن هێرشیان کردۆته سه‌ریان و باج و سه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون هه‌روه‌ها ده‌قی
(سه‌رجۆنی ئه‌که‌دی)ئاماژه به‌و هێرش و داگیر کاریانه ده‌دات ناوی سوبارتۆ هاتووه هه‌روه‌ها
(نرام سین) له هێرشه‌که‌یدا بۆسه‌ر سوبارتۆ هه‌ولی داگیر کردنی ده‌دات باسی سوبارتۆ ده‌کات
له ده‌قێک دا هاتووه که‌وا شاری خامازی پایته‌ختی سوئیه‌کان بووه هه‌روه‌ها له‌هه‌مانکات دا ده‌لێ
پایته‌ختی لولوبیه‌کان بوو هه‌روه‌ها(حمورابی) له‌ده‌قێک دا ده‌لێت هێرشم کرده سه‌ر هه‌ردوو
ولاتی سوبارتۆ و گۆتیۆم له‌سه‌رده‌می بنه‌ماله‌ی ئوری سێیه‌م ئاماژه به ناوی سوئیه‌کان ده‌کات
که چۆن له‌گه‌ل عیلامیه‌کان یه‌کیان گرتووه توانیویانه شاری ئور بگرن و تێکی بده‌ن بۆیه له‌م ده‌قه
ناویان به تێکده‌ر و کاولکار هاتووه ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌که که‌وا سوئیه‌کان په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسی
یان هه‌بووه وه توانیویانه هاوپهیامنیهتی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر ببه‌ستن له‌کۆتای دا ئاشوریه‌کان توانیان
ولاتی سۆبارتۆ دگیر بکه‌ن حوکمیان کۆتایی پێ بهێنن
ئاماده‌کردنی : حسین کوردۆ[/size]
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !![/center]