بابهت: حوكمى ئاهةنك كيران بةبؤنةى لةدايك بوونى بيغةمبةرصلى الله عليه وسلم.
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده....
ئەی ئەوانەی كە بە ناوی چاكەكاری و خێر كردنەوە، غەرقی تاوانێكن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە هەموو وتارەكانیدا باسی كردوە و فەرموویەتی: [كل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار ] . واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕایی یە، و هەموو گومڕایی یەكیش خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخدایە. ئەی ئەو كەسانەی كە بەبێ تێفكرین گوێڕایەڵی كەسانێكن بەناوی ئاینەوە توشی تاوانی گەورەتان دەكەن، ئەویش بیدعەی (یادی لەدایك بوونی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم) وەك دەبینرێت لەم ڕۆژەدا موسڵمانان لە مزگەوتەكاندا بۆ ئەم یادە كۆدەبنەوە، ئەمە جگە لەو هەموو تاوان و هاوەڵ بڕیاردان و زیادەڕەویانەی كە لە ستایش كردنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەنجام ئەدرێت. ڕەنگە بڵێیت: كارێكی وەها پڕ لەخێر و چاكە كە چەندین خێری تێدا دەكرێت بۆچی بیدعە بێت ؟! خۆ ئەمە عیبادەت نی یە !!
بێ ئاگا لەوەی كە ئەو یادكردنەوە و بەرز ڕاگرتنەی یادی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، خۆی لە خۆیدا عیبادەتە چونكە وەكو وەسیلەیەك لەبەر ڕەزامەندی خوا و لێ نزیك بوونەوەی ئەنجام دەدرێت !!! و ئەنجام دەرانی چاوەڕێی پاداشتن !!! لە كاتێكدا نە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە، و نە پێغەمبەرەكەیشی صلى الله عليه وسلم، چونكە ئەم كارە بیدعەیە و هەموو بیدعەیەكیش وێڵی و سەرگەردانی و گومڕایی یە.
بۆیە برای موسڵمان: كە كارێك ئەنجام نادەیت خوا لێت ڕازی بێت، بۆ كارێكی وا ئەنجام ئەدەی خوای پەروەردگار لێت توڕە ببێت.
ڕەنگە زۆرینەی خەڵك بڵێن: فڵانە مامۆستا فەتوای داوە بەئەنجامدانی ئەم یادە !!! لێرەدا وەك شوێنكەوتەی قورئانی پیرۆز، و سوننەت، پێویست دەكات ڕوبكەینە ئەوكەسانەی كە ئەلێن ئەم یادە ڕەوایە، و پێیان بڵێین: ئایا هیچ بەڵگەیەكتان لە قورئان و فەرموودە پێ یە ؟
ئایا ووتەی هیچ زانایەكی ئاینی شارەزاتان لەو بارەیەوە پێ یە ؟
گەر پێتان نیە ڕاستی و ڕەوایی ئەم یادە چۆن و بە چی دەسەلمێنن ؟
تا منیش پێتان بڵێم كارەكەتان داهێنراوە و (بدعە) یە و پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم لەبارەی بیدعەوە فەرمویەتی: [من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد] . واتە: هەر كەسێك شتێك دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمەدا نەبێت، ئەوا بەڕووی خاوەنەكەیدا رەت دەكرێتەوە.
بۆیە برای ئازیز: بەرلەوەی بەشداری لەم بیدعەیە بكەیت ئەوا بزانە خوای پەروەردگار و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چیمان پێدەفەرموون:
خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: [ فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (سورة النــور: 63) واتە: با بترسن ئەوانەی كە پێچەوانەی فەرمانی دەبنەوە، لەوەی كە تووشی فیتنە بن یان تووشی سزایەكی تووند بن.پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو ردّ ] . واتە: هەر كەسێك كردەوەیەك بكات فەرمانی ئەم ئاینەی ئێمەی لە سەر نەبێت، ئەوا بەڕووی خاوەنەكەیدا رەت دەكرێتەوە.
جا با بزانین خوای پەروەردگار، و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم سەبارەت بەم جۆرە یادە چیمان پێ دەڵێن ؟
وەك لەپێشدا ووترا: ئەو كەسانەی دان بەبوونی ئەم یادەدا ئەنێن و بە كارێكی شەرعی و باشی دەزانن هیچ بەڵگەیەكیان پێ نیە لە قسەی زمانی خۆیان زیاتر !!! بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوانەی كە دەڵێین: بیدعەیە چەندان بەڵگەی سەلمێنەریان پێ یە لە قورئانی پیرۆز و سوننەت سەبارەت بەوەی كەئەم كارە بیدعەیە.
بەڵگەكان
1/ خوای پەروەردگار فەرمویەتی: [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ] (سورة المائدة: 3)،، واتە: ئەمڕۆ ئاینەكەتانم تەواو بۆ كامڵا كردوون، ونیعمەتی خۆیشم بە تەواوی بە سەرتاندا ڕشت، و ڕازی بووم بەوەی كە ئیسلام ئاینتان بێت.
بەپێی ئەم ئایەتە بێت دینی خوا كامڵە و پێویستی بە داهێنان نی یە، بەڵام بەگوێرەی قسەی ئەو كەسانە بێت كەئەم یادە بەباش دەزانن، ئاین كەمووكوڕی تێدایە و ئەوان هاتوون كامڵی بكەن !!!
2/ ئەنجامدەرانی ئەم یادە، وەك وەسیلەیەك بۆ نزیك بوونەوە لە خوای پەروەردگار بەكاری دێنن، وەسیلەش بۆ نزیك بوونەوە لە پەروەردگار بە عیبادەت دەژمێردرێت، خوای پەروەردگار فەرموویەتی:
[ أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] (سورة الزمر: 3).
3/ لەم یادەدا زیادەڕەویەكی زۆر دەكرێت لە ستایش كردنی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە كاتێكدا خۆی نەهی لێكردوە، وەك ئەفەرموێت [و لا تطروني كما أطرت النصارى عيسى بن مريم " (الإطراء)] واتە: زیادەڕەوی كردن لە ستایش دا. لە نموونەی ئەو زیادە ڕەوییانەش لە وەسفی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دا ئەڵێن: (إنَّ مِن جودِكَ الدنيا وَضَرَّتها !! ومِن علومكَ عِلم اللوحِ وَالقَلَمِ !!)
واتە: دونیا و قیامەتیش لەو كەرەمانەن كە تۆ پێمانت بەخشیوون، وە لە زانینەكانیشت زانینی لەوحی مەحفوز !!!. زانینی ئەو پێنووسەیە كە هەموو شتێك سەبارەت بە دونیا و دوارۆژیش دەنووسێت !!!
جا موسڵمانی خوا ناس ئەم وەسفانە وەسفی خوای پەروەردگارە، یان وەسفی پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ؟
ئەوەشت لا پەنهان نیە كە خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ ] (سورة النمل: 65)، واتە: هیچ كەسێك لە ئاسمانەكان بێت یان لە زەوی، لە غەیب و پەنهانیەكان بە ئاگا نیە جگە لە (الله) نەبێت.
4/ زیادەڕەوی كردنە لە ئاین، پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم ئوممەتەكەی لە زیادەڕەوی كردن ئاگادار كردۆتەوە، هەروەك فەرموویەتی [إياكم والغلو في الدين ] واتە: ئامان خۆتان بپارێزن لە زیاد ڕەویكردن لە ئاین.
5/ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: هیچ پێغەمبەرێك لە پێش من نەهاتووە ئیللا پێویست بووە لە سەری ئوممەتەكەی ڕێنموویی بكات بۆ هەموو ئەو چاكانەی كە دەیزانێت بۆیان، و ئاگاداریشیان بكات لە هەموو ئەو خراپانەی كە دەیزانێت بۆیان.
بۆیە گەر ئەم یادكردنەوەیە بوونێكی ڕاستەقینەی هەبوایە و خێر بوایە ئەوا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئاگەداری دەكردینەوە لێی و پێویستمان بە نەسیحەتی ئەو كەسانەش نەدەبوو كە درۆ بەدەم ئاینی ئیسلامەوە دەكەن.
6/ ئەم یادە نە لە سەردەمی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەنجام دراوە، و نە لە سەردەمی خەلیفەكان و نە لە سەردەمی دوای ئەوانیش، لە كاتێكدا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە بارەیانەوە فەرموویەتی ": باشترینی خەڵك لە ئوممەتەكەم ئەو سەدەیەیە كە من تیایدا ژیاوم، پاشان ئەوانەی كە بە دوایاندا دێن، پاشان ئەوانەی كە بە دوایاندا دێن.
كەسانێك بەو شێوەیە ناویان هاتبێت و یەكەم كەسانێك بن لە پەیڕەوكردنی ئاینی ئیسلام و پابەندبوونیان بە سوننەتەكانی پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم، ئاخۆ بۆچی ئەم یادەیان نەكردوە ؟! خۆ لە ئێمەش زیاتر پێغەمبەری خوایان خۆش ویستوە ؟! وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارەش زۆر ئاسانە، چونكە ئەوان خۆیان لە بیدعە پاراستوە، ئەمەش دەیسەلمێنێ كە ئەم كارە بیدعەیە، و لە ئایندا بونی نیە، نە لە قورئانی پیرۆز، و نە لە فەرموودە ڕاستەكانیش. بەڵكو مێژووی داهێنانەكەی وەك ڕۆژی ڕون دیارە، و دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی دوای سەدەی چوارەمی كۆچی، ئەویش لە لایەن (فاطمي) یە شیعەكانەوە داهێنراوە، بۆیە كردەوەیەك نە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەنجامی دابێت و نە فەرمانی پێكردبێت، ئەوا بیدعەیە هەروەك پێشەوا (مالك) فەرموویەتی: ئەوەی كە لەو سەردەمەدا ئاین نەبوبێت، ئەوا ئەمڕۆ نابێتە ئاین.
7/ باس كردن و بڵاو كردنەوەی فەرموودەی هەڵبەستراو و درۆ بە ناو پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، و خوای پەروەردگارەوە لە وتارەكانیاندا وەك: [لولاك، لولاك ما خلقت الأفلاك " (حديث موضوع: انظر السلسلة الضعيفة والموضوعة) ] واتە: ئەگەر لە بەر خاتری تۆ نەبوایە ئەفلاكەكانم درووست نەدەكرد !!! لە كاتێك دا خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ] (الذاريات: 56) واتە: جنۆكە ومرۆڤیشم لە بەر یەكتا پەرستی خۆم دروست كردوون.
8/ سازكردنی ئەم بۆنەیە، خۆشوبهاندنە بەكافر وخاچ پەرستان، چونكە ئەوان هەموو سەرساڵێك یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر عیسی ـ علیه السلام ـ دەكەنەوە و لەو ڕۆژەدا چەندەها كاری ناشەرعی ئەنجام ئەدەن. پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم لە خۆ شوبهاندن ئاگاداری كردووینەتەوە لەم فەرموودەیەدا: [من تشبه بقوم فهو منهم ] ، واتە: هەر كەسێك خۆی بشوبهێنێت بە گەڵێك ئەوا ئەویش لەوانە.
9/ بە گوێرەی قسەی بیدعە چی و بیدعە خوازان بێت، ئەم یادە جەژنە بەڵام بە گوێرەی فەرمودەی پێغەمبەری خوایش بێت صلى الله عليه وسلم، موسڵمانان تەنها دوو جەژنیان هەیە ئەویش جەژنی ڕەمەزان و قوربانە، هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [... قد أبدلكم الله بهما خيرا منهما يوم الفطر ويوم الأضحى ] .
بۆیە برای ئازیزم: زۆرجار ئەو خەڵكانە كە هیچیان بە دەستەوە نامێنی ئەڵێن: با بیدعەش بێت ئێمە هەر ئەنجامی ئەدین !!! بۆیە بە ناوی(بیدعە حەسنە!!) ەوە خەڵكی فریو ئەدەن، ئامان سەد ئامان بەو قسە پوچە فریوت نەدەن، چونكە بیدعە هەر بیدعەیە و چاكی تیادا نیە. هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: هەموو بیدعەیەك گومڕایی یە، و هەموو گومڕاییەكیش خاوەنەكەی لە ئاگری دۆزەخدایە.
هەروەها (عبدالله) ی كوڕی (عمر) رضي الله عنهما فەرموویەتی: هەموو بیدعەیەك گومڕایی یە با خەڵكیش بە باشی بزانن.
هەروەها پێشەوا مالك فەرمویەتی: (هەركەسێك لە ئیسلامدا داهێنراوێك دابهێنێت و بە باشی بزانێت ئەوا ئەو كەسە پێی وایە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم خیانەتی كردوە لە گەیاندنی پەیامەكەی چونكە خوای پەروەردگار ئەفەرموێت: [الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ] هەر بۆیە ئەوەی كە لەو سەردەمەدا ئاین نەبوبێت، ئەوا ئەمڕۆ نابێتە ئاین)
برای بەڕێز: سەدان و هەزاران ڕێگە و شێوازی ترمان هەیە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو پێغەمبەرە خۆشەویستەمان صلى الله عليه وسلم، وەك: صەڵاوات دات لە سەری، بە تایبەت لە ڕۆژانی هەینی، و دوای بانگەكان، و لە كاتی ناوهێنانی ئەو نازدارەدا، یان زیندوكردنەوەی سوننەتەكانی، و شوێن كەوتنی.
هەروەك زانای پایە بەرزی ئیسلام (ابن تیمیە) فەرموویەتی: تەواوی خۆشەویستی و بەرز ڕاگرتن بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە شوێن كەوتن و گوێ ڕایەڵی كردنی دایە لەگەڵ جێبەجێ كردنی فرمانەكانی و زیندوو كردنەوەی سوننەتەكانی و بڵاو كردنەوەی ئەوەی پێی هاتوە لە ئاین و تێكۆشان لە پێناویدا بە دڵ و دەست و زمان، وە ئەمەیە ڕێگای پێشینە یەكەمەكان لە كۆچ بەران و پشتیوانان و ئەوانەی بێ چاكە شوێنیان كەوتوون)
بۆیە برای موسڵمان ئەمانە هەموو بەڵگە بوون سەبارەت بە سەڵماندنی ئەوەی كە ئەم كردار و یاد و بۆنەیە بیدعەیە و هیچ بنەوایەكی لە ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا نیە، دەبا ئەوانەش كە ئەم یادە بە شەرعی دەزانن، گەر ڕاست دەكەن با بە تەنها بەڵگەیەكی قورئانی پیرۆز یان سوننەت وتەكەیان بسەلمێنن، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ قُلْ هَاتُواْ بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ] (سورة البقرة: 111).
كۆتایی ووتەشمان وتەی دوو هاوەڵی بەڕێز دەبێت، (عبدالله) ی كوڕی (مسعود) رضي الله عنه فەرموویەتی: " شوێنی سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بكەون، و شت دامەهێنن (واتە: بیدعە مەكەن)، چونكە سوننەت بەستانە، و هەموو شتێكی داهێنراویش بیدعەیە "
وە فەرموویەتی: " بە گوێرەی توانای خۆت پەرستن بكەیت، بەڵام لە سەر سوننەت بیت، باشترە لەوەی كە هەوڵێكی زۆر بدەیت لە بیدعەدا "
هەروەها حُذَيفة بن اليمان رضي الله عنه فەرموویەتی: هەر جۆرە عیبادەت و پەرستنێك هاوەڵانی محمد صلى الله عليه وسلم نەیان كردبێت ئەوا ئێوەش مەیكەن، وە دەست بە ڕێباز و ئاینی پێشینانەوە بگرن، چونكە ئەوانەی پێشین هیچیان بۆ دوای خۆیان نەهێشتووە باسیان نەكردبێت.
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لةبةهةشت وةركيراوة.