بابهت: کەم خەوی دەبێتە هۆی زۆربوونی ویستی خواردن و زیادبوونی کێش
[imgl]http://www.peyamner.com/ImageHandler.as … Height=220[/imgl]توێژەرانی سوێدی هۆشدارییان دا لەبارەی ئەوەی کە کەمخەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ویستی خواردن و بەوەش کێشەی زیادبوونی کێش گەورەتر دەکات.
ماڵپەری هێڵس دای نیوزی ئەمەریکی گوتی تیمێکی زانکۆی ئۆبسالای سوێدی بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای وێنەگرتن بە رەنینی موگناتیسی بۆ چاودێریکردنی مێشکی 12 پیاو کە کێشی ئاساییان هەیە و داوایان لێکرا لەو کاتەدا تەماشای وێنەی خواردن بکەن.
روونی کردەوە وێنەگرتنی رەنینی موگناتیسی رۆژانە دووجار ئەنجام دەدرا، یەکەمیان دوای شەوێکی پڕ خەوی ئاسایی و ئەویتریشیان لە دوای شەوێکی بێ خەو.
ئەنجامەکان دەریخست چالاکییەکی گەورە لە ناوچەی دەماخی تایبەت بە برسیەتی تۆمار کراوە لە کاتی بینینی وێنەی خۆراک لە دوای شەوێکی بێخەودا.
توێژەرەکان وایان دانا کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە خەوتنی خراپ کاریگەریی لەسەر تووشبوونی مرۆڤ بە قەڵەوی درێژخایەن هەیە.
کریستیان بندیکتی توێژەر گوتی دوای شەوێکی بێخەو لای ئەو پیاوانە رێژەی بەرزی چالاکی لە ناوچەی دەماخی تایبەت بە برسیەتی تۆمار کراوە.
هەروەها گوتی ئەگەر ئەوە لەبەرچاو بگرین کە کەم خەوی دیاردەیەکی هەمیشە ئامادەیە لە خەودا، ئەنجامەکانی توێژینەوەکەمان ئەوە روون دەکاتەوە بۆچی خەوی خراپ کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێش هەیە بۆ داهاتووی دوور.
دواجار گوتی پێویستە مرۆڤ شەوی 8 کاتژمێر بخەوێت بۆئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆی بکات.
sarcawa(payamner)