بابه‌ت: هه‌رکه‌سێ بترسێ له‌ناحه‌زێک با ئه‌م کارانه بکات
هه‌رکه‌سێ بترسێ له‌ناحه‌زێک با ئه‌م کارانه بکات
١- بخوێنه‌وه سوره‌تى (الناس + الفلق) له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانهوانه به‌گشتى خودا ده‌فه‌رموێت (وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ)الفلق/٤ واته: خودایه په‌نام بده‌ى له ناحه‌زێ کاتێ ناحه‌زیم پێ ببات.
٢- کاره‌کانت بشارێته‌وه نهێنى بێ لهناحهزهکان خودا ده‌فه‌رموێت: (لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ)یوسف/٦٧ باس له‌پێغه‌مبه‌ر یعقوب سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌کات کاتێ ئامۆژگاریى کوڕه‌کانى ده‌کات له‌یه‌ک ده‌رگاوه مه‌چنه ژوورێ, به‌ڵکو خۆیان دابه‌ش بکه‌ن له‌ده‌رگاکان, بۆ ئه‌وه‌ى ناحه‌ز ناحه‌زییان پێ نه‌بات
٣- خۆتى لێ به دوور بکه‌یت خودا ده‌فه‌رموێت (وَإِنْ لَمْ تُؤْمِنُوا لِي فَاعْتَزِلُونِ)الدخان/٣١ واته: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێ ناهێنن ئه‌وا لێم جیا بنه‌وه
٤- چاکه‌ى تۆى به‌سه‌ره‌وه بێت (ادفع بالتى هى احسن)
س.مالپه‌ری قورئانی پیرۆز